سەرەکی خزمەتگوزارییەکان %DA%A4%DB%8C%D8%B2%D8%A7%20%D8%A8%DB%86%20%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C%20%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

ڤیزا بۆ هەرێمی کوردستان

Alternate Text

هەڵگرانی پاسپۆڕتی فەرەنسی و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی پێویستییان بە وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نیە بۆ چوونە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەکان یان دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڤیزای مانگێک مانەوەیان پێدەدرێت جا ڤیزای گەشتیاری بێت یان ڤیزای سەردان. هاونیشتیمانیانی کوردی رۆژئاوا ، رۆژهەڵات و باکووری کوردستان ئەوانەی هەڵگری بەڵگەنامەی گەشت(تراڤڵ دیکیومێنت)ی فەرەنیسن وەک هاوڵاتیانی ئەوروپی پێویستییان بەوەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نییە و لەکاتی گەیشتنیان ڤیزای چوونەژووەرەوەیان پێدەدرێت ، ئەوەی پێویستیانە نامەیەکی پشتگیری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆئەوەی لە فرۆکەخانەکان تووشی گرفت نەبن و بەرچاوروونی بدرێت بە کۆمپانیاکانی هێلی ئاسمانی کە گەشتیار لەکاتی گەیشتنی بە فرۆکەخانە ڤیزای پێدەدرێت، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە گەشتیار کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی پاسپۆڕت یان بەڵگەنامەی گەشتکردن (تڕاڤڵ دیکیومێنت)ەکەی لەگەڵ بەرواری سەفەرکردنەکەی بە ئیمەیل بۆمان بنێرێت.

دوای تێپەربوونی مانگێک بەسەر چوونەژوورەوەی سەردانیکەر، لەئەگەری خواستی درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان، دەکرێت ڤیزای سەردان تا دوو جار درێژبکرێتەوە بۆ کەسی بیانی بەرامبەر بڕێک رسومات بەمەرجێک هۆکاری درێژکردنەوەکە پەسەندبێت ، بۆ ئەم مەبەستە کەسی بیانی دەبێت داواکارییەک پێشکەشی بەڕێوەبەری نشینگەکان بکات کە درێژکردنەوەی ڤیزا لە دەسەڵلاتی ئەوانە.

ناوی ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتییەکانیان پێویستیان بەوەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە نیە و لەکاتی گەیشتنیان بە فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ڤیزا وەردەگرن.

   ئەمریکا                     دانیمارک                            ئێرلەندا                                        پورتوگاڵ
   کەنەدا                       ئیمارات                               ئیتالیا                                          قەتەر
  ئوسترالیا                    ئیستونیا                              ژاپۆن                                         ڕۆمانیا
   نەمسا                       فینلەندا                               کوەیت                                         سلۆڤاکیا
   بەلجیکا                     فەڕەنسا                              لاتیڤیا                                         سلۆڤینیا
   بەڕازیل                     ئەڵمانیا                               لۆکسمبۆرگ                                  کۆریاى باشور
   بوڵگاریا                     یۆنان                                 ماڵتا                                            ئیسپانیا
   کڕواتیا                      هۆڵەندا                              نیوزلەندا                                         سوید
   قوبرس                      هەنگاریا                             نەرویچ                                            تورکیا
  کۆمارى چیک               ئێران                                 پۆڵەندا                                            بەریتانیا

تێبینی – ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆڕتی کەسی بیانی نابێت لە (٦) مانگ کەمتر بێت.
ئەگەر کەسی بیانی شوێنی لەدایکبوونی عێراق بێت و لە پاسپۆڕتەکەی ئاماژەی پێکرابێت ، ئەوا پێوسیتی بەوەرگرتنی ڤیزا نابێت و بێبەرامبەر رێگەی پێدەدرێت و ئەو ماوەیەی پێویستی پێیەتی دەتوانێ ت بمێنێتەوە بێئەوەی هیچ سزای دواکەوتنی بچێتە سەر.



هەموو ئەو هاوڵاتیانەی دیکە کە پێویستییان بەوەرگرتنی ڤیزای پێشوەختەیە بۆ چوونە هەرێمی کوردستان و لە رێگەی ئێمەوە داوای ڤیزا دەکەن ، پێویستە ئەو دیکیومێنتانەی خوارەوە ئامادە بکەن.


• وێنەیەکی نوێی رەنگاوڕەنگ قەبارەی پاسپۆڕت.
• کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی پاسپۆڕت یان تراڤڵ دیکیومێنت.
• کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی کارتی نیشتەجێبوون (ئیقامە)
• ژمارەی تەلەفۆن ، ئیمەیل و ناونیشانی نیشتەجێبوون.
• ناونیشانی شوێنی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان.
• (٧٠) یۆرۆ


بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و ئاگاداربوون لەهەر گۆڕانکارییەکی نوێ لەبارەی ڤیزای سەردان و گەشتیاری بۆ هەرێیمی کوردستان ، دەتوانن سەردانی بەشی ڤیزای ئەلیکترونی بکەن لەسەر سایتی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم لینکەی خوارەوە.

https://evisa.moi.gov.krd

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە