سەرەکی خزمەتگوزارییەکان %D8%AF%D8%B1%DB%8E%DA%98%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C%20%D9%85%DB%86%DA%B5%DB%95%D8%AA%DB%8C%20%DA%A9%D8%A7%D8%B1

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

درێژکردنەوەی مۆڵەتی کار

Alternate Text

یاداشتێکە فەرمانبەری حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى ووڵات بەرزی ئەکاتەوە بۆ داواکردنی درێژکردنەوەى مۆڵەتەکەی لە کاتێک کە نەتوانێ بگەرێتەوە سەر کارەکەی لە کاتی دیاریکراو بە هۆکارێکی بەسەندکراو کە ڕێگربێت لە گەشتکردن و گەڕانەوەی فەرمانبەر بۆ هەرێمی کوردستان. بۆ نمونە هۆکاری  تەندروستی و هەبونی راپۆرتی پزیشکى باوەرپێکراو.

 

ڕێکار و هەنگاوەکان :

بۆ درێژکرنەوەی مۆڵەتی کار پێویستە داواکار ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکات :

١ - پێشکەشکردنی داواکای بە یاداشتێک بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کە تیایدا داواکار زانیاری تەواو دەدات لەسەر ناونیشان و پلەی کارگێری و شوێنی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتییەکەی و وەزارەتەکەی و هۆکاری داواکردنی درێژکردنەوەی مۆڵەت یان وەرگرتنی مۆڵەت و دیاریکردنی ماوەی وەرگرتنی مۆڵەت.

٢ - وێنەیەک لە نووسراو (کتاب)ی مۆڵەتی پێشووتری، بەشێوەیەک کە ناونیشانی کارکردن و بەرواری دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی مۆڵەتی پێشتری دیار بێت .

٣ - پێشکەشکردنی راپۆرتی پزیشکی (پزیشکی تایبەتمەند) و وەڕگێردراوی راپۆڕتەکە، لەلایەن وەرگێڕێکی رێگەپێدراوە، بۆ سەر زمانی کوردی یان عەرەبی. راپۆرتی پزیشکی پێوسیتە لای پزیشکی تایبەتمەندەوە دەرچووبێت نەک پزیشکی گشتی.


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە