سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان هەواڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی فەرەنسا کرد

Alternate Text

کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر:
 بە گرنگييەوە لە کارنامەی کابينەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانين..

ئەمڕۆ يەکشەممە 2019/9/1 مەسرور بارزاني سەرۆکي حکومەتي هەرێمي کوردستان پێشوازي لە کونسولي نوێي فەرەنسا لە هەرێمي کوردستان ئۆليڤييە ديکۆتينێ کرد.

سەرۆکي حکومەتي هەرێمي کوردستان پيرۆزبايي لە کونسوڵي نوێ کرد و هيواي سەرکەوتني بۆ خواست و ئاماژەي بە پەيوەنديي مێژوويي نێوان فەرەنسا و هەرێمي کوردستان کرد و گوتي سوپاسي دەوڵەتي فەرەنسا دەکەين کە بەردەوام هەڵوێستي دۆستانە بووە بەرامبەر گەلي کورد و هەرێمي کوردستان . ئومێدەواريشم پەيوەندييەکانمان زياتر گەشە بسەنێت.
کونسوڵي نوێي فەرەنسا سوپاسي سەرۆکي حکومەتي هەرێمي کوردستاني کرد و گوتي بە گرنگييەوە لە کارنامەي کابينەي نوێي حکومەتي ھەرێم دەڕوانين و حکومەتي فەرەنساش ئامادەيە بۆ پێشکەشکردني هەر هاوکارييەک کە پێويست بێت بۆ يارمەتيداني هەرێمي کوردستان.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە