سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان ����������

پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبوونەوە.

Alternate Text

لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ پاریس و بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٩٨ەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی شارەوانییە فرانکۆفۆنییەکان ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ خاتوو ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر وێرای گەیاندنی سڵاو و رێزی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی شارەوانی پاریس سوپاسی پشتگیری و هاوکارییە بەردەوامەکانی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتە سەختەکاندا و بەتایبەتی لە شەری دژی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە باڵەخانەی سەرەکی شارەوانی گەورەی پاریس بەڕێوەچوو گفتووگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە نێوان هەولێر و پاریس کرا لەچوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستەخوشکی نێوان هەردوو شارەکە و هەردوولا هاوڕابوون بەخێراترکردنی هەنگاوەکان و بەکرداریکردنیان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبۆنەوەکە بریتی بوو بە قسەکردن لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆکانی پاریس و هەروەها گرنگیدانی زیاتری لایەنی فەرەنسی بە قوتابخانەکانی فرەنسی زمان لە هەولێر و بەشی زمانی فەرەنسی لەزانکۆی سەڵاحەددین.

هەروەها بەمەبەستی بەهێزکردنی جولەی بازرگانی و ئاسانکاری هاتووچۆ  لەنێوان هەولێر و پاریس ، بەڕێز پارێزگاری هەولێر پێشنیاری کرد کە سەرۆکی شارەوانی پاریس دەسەڵلاتی خۆی بەکاربێنێت بۆ کردنەوەی گەشتی راستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و پاریس.

لای خۆیەوە خاتوو ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس خۆشحاڵی خۆی دەڕبری بەسەردانی پارێزگاری هەولێر بۆ پاریس و بەشداریکردنی شاندی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەی ساڵانەی شارەوانییە فڕانکۆفۆنییەکان  و جارێکی دیکە سەرۆکی شارەوانی پاریس رێز و ستاییشی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی لەبەرامبەر ئەو بەرگرییەی بەرامبەر تیرۆر و چەکدارانی داعش کردییان و رایگەیاند کە فەرەنسا بەچاوی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی داعش.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ئومێد خوشناو پارێزگاری هەولێر بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆکی شارەوانی پاریسی کرد بۆ سەردانیکردنی هەولێر و لەبەرامبەریشدا خاتوو ئان هیدالگۆ بەفەرمی بانگهێستی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێری کرد بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەستپێکردن و بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٢٤ کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو لە پاریس بەڕێوەبچن، هەردوو لا بانگهێشتەکانیان قبوڵ کردن و سەرۆکی شارەوانی پاریس بەڵێنی دا کە لەماوەیەکی نزیکدا و لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی هەولێر بکات.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە