سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان %D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5

شیکردنەوەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان لە سێناتی فەرەنسا

Alternate Text

گرووپی دۆستایەتی و هاوکاریکردنی کەمە نەتەوەکان و کورد  لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی داوەت کردبوو بۆ شی کردنەوەی بارودوخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لە گەل بەغدا و وولاتانی جیران و دەوروبەر

سەرۆکی گروپەکە بەرێز سێناتور برونو روتایو و بەرێز کریستیان کامبون سەرۆکی گروپی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، بەرگری و هێزی چەکدار  لە سێناتی فەرنسا و ١٣ سێناتوری تر ئامادەی دانیشتنەکە بوون. لە سەرەتا سەرۆکی گروپەکە بەخێر هاتنی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کرد بۆ هەموو هەولەکانیان بۆ لە ناو بردنی داعش و حەواندنەوەی ئاوارەکان. پاشان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا باسی لە دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق کرد و هەروەها باسی سەرکەوتووی هەلبژاردنەکان و پێک هینانی حکومەت لە کوردستان و عێراق کرد.

نوێنەری حکومەت بە زەرورەتی زانی کە دەبی حکومەتی عێراق رێز لە دەستوری عێراق بگریت و تەواوی مافەکانی پێکهاتەکانی عێراق دابین بکات و بۆ دابین کردنی ئاسایش و بەرقەراری دەبی ماددەی ١٤٠ی دەستوری عێراق جێ بە جێ بکات تاکو ئاوارەکان و کەمە نەتەوەییەکان بە ئاسودەیی بگەرێنەوە ناوچەکانیان و بەشداری راستەقینەی تەواوی پێک هاتەکانی عێراق لە دەسەلات دا. هەروەها باسی ئاوارەکان و بارودخی مرویی و سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستانی کرد.
پاشان سێناتورەکان چەندین پرسیاریان لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا کرد سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنکەرا و تەهران و پاریس و نوێنەری حکومەتی هەرێم وەلامی یەک بە یەکی پرسیارەکانی دایەوە و سوپاسی حکومەتی و گەلی فەرەنسای کرد بۆ هەوموو هاوکارییەک بۆ هەرێمی کوردستان لە رابردوو و ئێستادا.

بۆ زانیاریتان کە  ئەمە یەکەمین جارە کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی داوەت بکرێت لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی بۆ باس کردنی رەوشی هەرێمی کوردستان و هەروەها یەکەمین جارە کە کورد لە ناو گروپی دوستایەتی لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دابێت.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە