سەرەکی
هەواڵ و چالاکییەکان ����������
پەیامی سەرۆک نێچيرڤان بارزانى لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١ ەوە پەیامی خۆی لە ٥ی ئادار بڵاوکردەوە
دەقی ووتاری سەرۆکی هەرێم :
با ئه‌م ياده هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى تهبايى، پێكهوهيى
يادى ٣١ ساڵه‌ى ڕاپەڕینى شكۆدارى ئازاری ١٩٩١، به گەرمى لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هه‌موو کوردستانيیان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان پيرۆز دەکەم.
ڕاپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له‌پێناو ژیان و داهاتوويهكى باشترى ئازاد و سەرفراز و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداريدا. بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گه‌ل و جه‌ماوه‌رى ڕاپه‌ڕيو و يه‌كڕيزيى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو.
ڕاپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناغی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمیيەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادیی عیراق لە دەستووردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەيان لەگەڵدا دەکرێت.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه پاراستنی ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕين و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەرک و بەرپرسیاريه‌تیی هاوبه‌شى هەموو کوردستانيیانە و وەفادارییە بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو قوربانیانی ڕێگای ئازادى.
با ئه‌م ياده هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى تهبايى، پێكهوهيى، يهكڕيزى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه شههيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شههيدانى كوردستان گيانيان له‌سه‌ر دانا.
وێڕاى دووپاتكردنهوهى پابهنديمان به ئامانجه‌كانى ڕاپه‌ڕينه‌وه، به هيوا و ئومێد، به بڕوا و گهشبينييهوه بۆ داهاتوويهكى باشتر دهڕوانين و به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شههيدانى کوردستان دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/5
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە