سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان %D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5

سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی فەرەنسا پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

Alternate Text

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بەڕێز ژان لویس بورلانژ سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی فەرەنسا لە ئۆفیسی خۆی پێشوازیکرد لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و هەروەها تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی هاوبەشی داهاتوو بەمەبەستی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکە و لەلایەکی دیکەوە باس لە گرنگی کاراکردنەوە و نوێکردنەوەی گروپی دۆستایەتی فەرەنسی و کوردی کرا لە پەرلەمانی فەرەنسا کە بەهۆی دوایین هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی فەرەنسا گۆڕانکاری بەسەر ئەندامانی گرووپەکەدا هاتووە.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر دۆخی سیاسی و پێشهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند.
لای خۆیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز بورلانژی کرد لە لە پشتگیری و هەوڵە بەردەوامەکانی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە