سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان %D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5

باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ، لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

Alternate Text

ئەمرۆ سێشەممە ١٩/٧/٢٠٢٢ ھەریەکە لەبەرێزان (نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و (مەسرور بارزانی) سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە جیا لەگەل بەڕێز (ئێریک شۆڤالیێ) باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە،
لە کۆبوونەوەکاندا کە لەھەولێری پایتەخت بەڕێوەچوون ، دوایین گۆرانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان تاوتووێ کران
کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی و چارەسەرکردنیان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوون بەشێوەیەک دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق و هه‌وڵه‌كان ‏بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکكۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ‏ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو تاوتوێ كران و لەلایەن سەرکردەکانی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و بەشداریی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان کرایەوە، ھەروەھا پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
لای خۆشیەوە به‌ڕێز باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌ بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ بره‌ودانى ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگيريى ‏عيراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ به‌ پێويست و گرنگ زانى.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە