سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان %D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5

شارەوانی پاریس ئیدانەی هێرشە موشەکیەکانی سەر هەولێر دەکات.

Alternate Text

ئەمرۆ دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و (ئارنۆ نگاتچا) جێگری سەرۆکی شارەوانی پاریس بۆ کارووباری نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە شارەوانی پاریس بەڕێوەچوو ، تیایدا شارەوانی پاریس بەتووندی ئیدانەی هێرشە مووشەکیەکەی ئەم دواییەی کرد کە بۆ سەر شاری هەولێر ئەنجامدرا و جێگری سەرۆکی شارەوانی رایگەیاند کە شارەوانی پاریس هەولی تەواو دەدات بۆ درووستکردنی رایگشتی دژی ئەو هێرشانە کە ناوبەناو دەکرێنە سەر هەولێر بەمەبەستی راگرتنیان و پشتگیری تەواوی خاتوو (ئان هیدالگۆ) سەرۆکی شارەوانی پاریسی بۆ هەولێر دووپاتکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی شارەوانی پاریس خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەهەبوونی بەشی زمانی فەرەنسی لە زانکۆی سەڵاحەددین و ئامادەیی تەواوی خۆیانیان نیشاندا بەهاوکاریکردنی زانکۆکە بۆ بەرەوپێشبردنی بەشی زمانی فەرەنسی گرنگیدانی زیاتر بە فرانکۆفۆنی لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا شارەوانی پاریس ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بەهاوکاریکردنی هەولێر لە رووبەرووبوونەوەی لافاو بەتایبەتی کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو لە وەرزی بارانبارین چەند گەرەکێکی هەولێر تووشی لافاو دەبنەوە، لەو چوارچێوەیەدا شارەوانی پاریس ئامادەیە راهێنان بەتیمێکی تەکنیکی شاری هەولێر بەمەبەستی راهێنانیان بەنوێترین تەکنیک و رێگاکانی رووبەرووبوونەوەی لافاو.

لای خۆشیەوە بەرێز (عەلی دۆڵەمەری) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا سوپاسی شارەوانی پاریس کرد کە بەردەوام پالپشت و هاوکار بووە بۆ هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت هەولێری پایتەخت کە بەدەستەخوشکی پاریس دەستنیشانکراوە و ئەمەش دەستی شارەوانی پاریسی واڵاتر کردووە بەهاوکاریکردنی هەولێر لە هەموو روویەکەوە.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە