سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان %D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5

لەسەر قەڵای هەولێر ‏بەردی بناغەی په‌يمانگه‌ى داهاتووى كولتووريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى دانرا

Alternate Text

لە ڕێورەسمێکد ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان ئيريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا و ‏مارتين يێگه‌ر ‏باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و كونسوڵانی هەردوو وڵات لە هەولێر و ‏ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر قەڵای هەولێر ‏بەردی بناغەی په‌يمانگه‌ى داهاتووى كولتووريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى دانا ‏ 
پەیمانگاکە دەبێتە ناوەندێکی رۆشنبیری فەرەنسی-ئەڵمانی بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان گەلانی هەرسێ لا ، ئامانجێکی دیکەی ناوەندەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە رۆشنبیری و زانستییەکانی نێوان هەولێر و پاریس و بەرلین دەبێت.
دەستنیشانکردنی رۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم بۆ دانانی بەردی بناخەی ئەو پەیمانگایە دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری درووستبوونی  پەیماننامەی دۆستایەتی فەرەنسا-ئەڵمانیا کە لە ٢٢\١\١٩٦٣ لەلایەن راێژکاری ئەوکاتی ئەڵمانیا و چارلز دیگولی سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا واژووکراوە و بە پەیمانی ئەلیزێ ناسراوە.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە