سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان %D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5

شاندێکی سێناتی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

Alternate Text

سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە ٩\٦\٢٠٢٢ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆمیتەی دۆستایەتیی فه‌ره‌نسا ـ عیراق لە سێناتی فەرەنسا بە سەرۆكایەتیی خاتوو نيكۆل دیرانتۆن و شاندێکی یاوەریی به‌ڕێزیان کرد کە لە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەكە و كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێکهاتبوون.
لە دیدارێكدا شاندی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا پشتگیریی فەرەنسایان بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق دووپات كردەوە و ڕێز و پێزانینیان بۆ قوربانییەكانی پێشمەرگە و ڕۆڵیان لە تێكشكاندنی داعشدا نیشان دا، هەروەها دووپاتیان كردەوە كە فەرەنسا بە بایەخەوە لە دۆستایەتيی خۆى لەگەڵ عيراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و خوازياره‌ لە هەموو بوارەكاندا برەو بە پەیوەندییەكانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی سەربازی و مرۆيى و سیاسيی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و عیراق دووپات كردەوە و خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندەكە بۆ هەرێمی كوردستان نیشان دا، هەروەها ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی دێرینی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا كرد.
له‌باره‌ى دۆخى عيراقيشه‌وه‌، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان داكۆكى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كليلى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عيراقه‌ و ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى ڕۆڵى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فه‌ره‌نسا به‌تايبه‌تى له‌ يارمه‌تيدانى عيراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.
دوايين پيشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیی عیراق، دۆخی ناوچەی شەنگال و ناوچەكانی مادەی سەد و چلی دەستوور، مەترسیی تیرۆر، كردەوە و هەڕەشەكانی داعش، دۆخی سووریا و ناوچەكە بە گشتی، چەند تەوەرێكی دیكەی ديداره‌كه‌ بوون.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە