سەرەکی هەواڵ و چالاکییەکان %D9%87%DB%95%D9%88%D8%A7%DA%B5

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی فەرەنسا کۆبووەوە.

Alternate Text

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا ئەمرۆ ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەگای سەرەکی دەزگای بازرگانیی فەرەنسی بۆ کۆمپانیاکان (MEDEF) لەگەڵ نوێنەری چەندین گەورە کۆمپانیا و بازرگان و خاوەنکاری فەرەنسی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان تیشک خرایە سەر باروودۆخی گشتی ئابووری هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم لە رووی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە فەرەنسیەکانی دا کە وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و هاوئاهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی لەو پێناوە دەڕبری.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان کە نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی فەرەنسا بوون بەتایبەتی ئەوانەی کاری وەبەرهێنان لە دەرەوە دەکەن چەندین تێبیننی و سەرنج و راسپاردەیان بەئاراستەی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان خستنەروو و سەرۆکی حکومەتیش وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشداربووانی دایەوە.

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە