سەرەکی کۆماری فەرەنسا %DA%A9%DB%86%D9%85%D8%A7%D8%B1%DB%8C%20%D9%81%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%86%D8%B3%D8%A7

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

فەرەنسا یان کۆماری فەرەنسا دەکەوێتە رۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا ، لە کۆمەڵێک دوورگە و زەوی دوای دەریاکان پێکهاتووە ، فەرەنسا لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە درێژدەبێتەوە بۆ نۆکەندی ئینگلیز و دەریای باکوور و لەرێگەی رووباری راین ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی و لەگەڵ هەریەکە لە شانشینی یەکگرتوو ، بەلجیکا ، لۆکسەمبۆرگ ، ئەڵمانیا ، سویسرا ، ئیتاڵیا ، مۆناکۆ ، ئەندورا و ئیسپانیا هاوسنوورە. هەروەها لە رێگەی هەرێمەکانی دیکەی بە هەرێمەکانی دوای دەریاکان ناسراون و خاکی فەرەنسان لەگەڵ هەریەکە لە بەرازیل و سۆرێنام دراوسێیە.
فەرەنسا یەکێکە لە دامەزرێنە سەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا و رووبەریشی لە هەموو ئەندامانی دیکەی یەکێتییەکە زیاترە ، هەروەها فەرەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاساییش و ئەندامی دامەزرێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانیشە. 

سیستەمی سیاسیی لە فەرەنسا سیستەمی دیموکراسی ، کۆماریی ، دەستووری ، یەکگرتووی نیمچە سەرۆکایەتییە ، بنەمای سیستەمی سیاسی فەرەنسا لە دەستووری کۆماری پێنجەمی فەرەنساوە سەرچاوەی گرتووە.

لە کۆماری فەرەنسا لە ساڵی ١٩٠٥ ەوە دەوڵەت لە دەسەڵلاتی کەنیسە جیاکراوەتەوە ، بەواتایەکی دیکە دەسەڵلاتی ئایینی لە دەوڵەت جیاکراوەتەوە و ئەوەش فەرەنسای کردووە بە وڵاتێکی لایک.

لە کۆماری فەرەنسادا خوێندن بۆ هەموو دانیشتوانی فەرەنسا لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە تاوەکو تەمەنی شانزە ساڵی ناچارییە.

بەگوێرەی ئامارەکانی پەیمانگای فەرەنسی بۆ ئامار و زانستی ئابووری کە بە (INSEE) ناسراوە ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی فەرەنسا لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٢ بریتییە لە ٦٧،٨١٣،٣٩٦ شەست و حەوت ملیۆن و هەشت سەت و سیانزە هەزار و سێ سەت و نەوەد و شەش کەسە.


پێکهاتەی کارگێری فەرەنسا.

فەرەنسا بەگشتی لە ١٨ هەرێم پێکدێت ، بەشێوەیەک ١٣ هەرێم لەناوخۆی فەرەنسا کە پێکدێن لە هەریەکە لە(ئۆڤێرن رۆن ئالپ،بوورگوین فرانش کومتێ، بروتاین،سانتر ڤال دو لوار،کۆرس، گڕاند ئێست،هۆت دو فرانس، ئیل دو فرانس، نۆرماندی،نوڤێل ئەکیتێن،ئۆکسیتان،پەی دە لە لوار، پرۆڤانس ئالپ کوت دازویر )
هەروەها پێنج هەرێمی دەروەی مێتروپۆلانی کە پێکدێن لەهەریەکە لە ،
(گوادلووپ،مارتینیک،رێیونیۆن، مایوت،گویان)


زمانی فەرمی – فەرەنسی.


دراو – یۆرۆ.


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە