سەرەکی کۆماری فەرەنسا %D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C%20%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%AA%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text


ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا کە لە (٥٧٧) ئەندام پێکدێت ، بۆ یەکەمجار لە ٢١\١\١٧٩٨ دوای شۆڕشی فەرەنسی درووستبووە و ئەندامەکانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە هەلبژاردنی گشتیدا لەلایەن گەلەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێن ، کە ئەرکی سەرەکییان جگە لەچاودێریکردنی کارەکانی حکومەت ، پێشنیارکردن و هەموارکردنەوە و دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاساکان ئەوە جگە لە هەڵسەنگاندنی سیاسەتی گشتی وڵات، لەو چوارچێوەیەشدا بەشێوەیەکی گشتی هەموو رۆژانی سێشەممە ئەنجوومەنی نیشتیمانی میوانداری تیمی حکومەت دەکات و لەسەر پرسە گەرمەکان و کار و پلان و بەرنامەی حکومەت پرسیاریان ئاراستە دەکەن ، بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کۆشکی بۆربۆنە لە پاریس کە لە نێوان ساڵانی ١٧٢٢ تاوەکو ١٧٢٦ لەلایەن (لویز فرانسواس بوربون) کچی پاشا لویسی چواردەیەم درووستکراوە. سەرۆککۆمار دەسەڵلاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی و بڕیاردانی بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی هەیە.

 ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا و ئەنجوومەنی پیران بەیەکەوە پەرلەمانی فەرەنسا پێکدەهێنن بەو شێوەیەی خوارەوە،

پەرلەمانتاران: یان ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کە بە (خانەی خوارەوە) ناسراوە لەو نوێنەرانە پێکدێت (پەرلەمانتاران)کە راستەوخۆ  لەلایەن گەلەوە لە دەنگدانی گشتیدا بۆماوەی پێنج ساڵ هەلدەبژێردرێن و بەگشتی ژمارەیان (٥٧٧) ئەندامە. 

ئەنجوومەنی پیران: یان (خانەی سەرەوە) لە سیناتۆرەکان پێکدێت ، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کە لە ٣٤٨ سیناتۆر پێکدێن لە هەلبژاردنێکی گشتی ناراستەوخۆدا بۆ خولێکی سێ ساڵە هەلدەبژێردرێن. کە دەنگدارانیان کەسانی هەلبژێردراون وەک ( سەرۆک شارەوانییەکان ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی هەرێمەکان)

سەرۆککۆمار دەتوانێ ئەندام پەرلەمانەکانی فەرەنسا (ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی + سیناتۆرەکان) کۆبکاتەوە و قسەیان بۆ بکات کە ئەمە پێیدەگووترێت (کۆنگرەی پەرلەمانی فەرەنسا) لەو حاڵەتەدا ئەندامانی هەردوو ئەنجوومەنەکە لە کۆشکی ڤێرسای بەئامادەبوونی سەرۆککۆمار کۆدەبنەوە بۆ ئامادەبوون لەکاتی پێشکەشکردنی گووتاری سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستا ٢٧ جار کۆنگرەی پەرلەمانی فەرەنسا سازکراوە، کۆنگرەکە بۆ بڕیارە گەورە و کاریگەرەکان دەبەسترێت ، وەک (دەستکاریکردن یان هەموارکردنەوەی دەستووری وڵات، رێکخستنی ریفراندووم ، بەئەندامبوون یان دەرچوونی فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا و بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازە هاوشێوەکان)

پەرلەمان خاوەنی دەسەڵلاتی یاسادانان و دەنگدانە بە پرۆژەیاساکان و چاودێریێکی  وردی کارەکانی حکومەتیش دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی خاتوو یاێل براون پاڤێت ە لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە، یەکەم ژنە کە ئەم پۆستەی بەدەستەوەیە.

ماڵپەری فەرمی ئەنجوومەنی نیشتیمانی فەرەنسا

هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە