سەرەکی کۆماری فەرەنسا %DA%A9%D9%88%D9%86%D8%B3%D9%88%D9%84%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C%20%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C%20%D9%81%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%86%D8%B3%D8%A7%20%D9%84%DB%95%20%D9%87%DB%95%D9%88%D9%84%DB%8E%D8%B1

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text


کونسولخانەی فەرەنسا لە هەولێر  سەرەتا وەک ئۆفیسی باڵیۆزخانە لە ١\٦\٢٠٠٨ کرایەوە و دواتر بووە کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا ، لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە هەولێر کە ئەوکات هاوڕێ و دۆستی نزیک و دێرینی کورد (بێرنارد کۆشنێر ) وەزیری دەرەوە بوو ووتارێکی درێژی پێشکەشکرد.

..............

دەقی ووتارەکەی بێرنارد کۆشنەر :

 هەردەم لەکاتی دەستپێکردنی گوتاری لەو شێوەیە بەوە دەستپێدەکەین کە بڵێین زۆر دڵخۆشین کە لێرەین، بەڕاستیش وایە ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم کە لێرەم. وا هەست دەکەم کە جەنابی باڵیۆز فەرەنسا و هەروەها فرێدریک تیسۆ و هەموو ئەو فەرەنسیانەی کە ئێستا لێرەن زۆر دڵخۆش بن بە کردنەوەی (نووسینگەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا) لە هەولێر کە دواتر دەبێتە کونسوڵخانەی فەرەنسا.

بەختەوەرم کە لێرەم لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق. بەشێکی زۆری ئەم مێژووەم بیردێتەوە ، بەتایبەتی ئەو مێژووەی پەیوەندی بە کۆمەڵێک کەسەوە هەیە لێرە، بەتایبەتی بە بە پیاوێکی مەزنەوە ، بەخانەوادەی بارزانی، بە خەباتی کورد . کەمێک پێش ئێستا وێنەی مستەفا بارزانیم بینی کە دەکاتە باپیری سەرۆکوەزیران ، ئەو ئێوارەیەم بیرکەوتەوە ئەو شەوەی ساڵی ١٩٧٤ وابزانم لە مانگی سێپتەمبەر بوو کە بۆ یەکمینجار چاوم بەو پیاوە مەزنە کەوت ، مستەفا بارزانی و دواتر چاوم بە هەموو خانەوادەکەی کەوت ، لەو کاتەوە ئەو پەیوەندییەمان چەندان ساڵی کێشاوە و بەردەوامە تاوەکو ئێستا، چاوم بە بەڕێزان کاک ئیدریس و کاک  مەسعود کەوت، ئێستاش سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی. نزیکەی چل ساڵە کە هەندێکمان لەوانە فرێدریک تیسۆ و ئالان دێلۆش و کەسانی دیکەش کە هەندێکیان ئێستا لێرەن چاوەڕێی ئەو رۆژەمان دەکرد. 

ئەم رۆژە تایبەت و پەیوەندیدارە بە گەلی کورد بەڵێ بە کوردەکان، بەڵام پەیوەندی بە عێراقیشەوە هەیە، پەیوەندی بە هەموو عێراقیەکانەوە هەیە ، چونکە وا هەستدەکەم بەپێی هەنێک هۆ و لێکدانەوەی خۆم کە رێگام پێنادات هەڵە بکەم ، مێژووی کورد پێشەنگە بۆ مێژووی عێراق، خەباتی کورد بۆ ئازادی بوو، بۆ دەرچوون بوو لەژێر دەستی دیکتاتۆریەت، بۆ درووستکردنی مۆدێلێک بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها ئەوەشم بەبیردێتەوە ، چونکە لە پەرلەمان بووم ، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان ، لەگەڵ ئێوە هەمووتان ئەندامانی ئازیزی پەرلەمان ، بیرم دێتەوە لە کاتی کردنەوەی پەرلەمان لە ساڵی ١٩٩٢ لە تەنیشت خاتوو دانیێل میتێران بووم لەناو پەرلەمان ، ئەوکاتە فرمێسک لەناو قوڕگمان قەتیس ببو کە گوێمان لەیەکەم ئاخاوتنی ئەو پەرلەمانە ئازادە گرت، بێگومان دوای ئەو هەموو ساڵانەی خەبات، ئێستاش خەیاڵم بۆ خاتوو میتێران دەچێ، بیرم بۆ بەڕێز فڕانسوا میتێران دەچێ، کە سەرەرای هەموو گرفتێکی ئەو سەردەمە لە تێگەیشتنی لە کێشەی کورد زۆر یارمەتی ئێمەی دا. لە سەردەمی زۆر پر لە کێشەش یارمەتی زۆری کوردی دا، من دەڵێم کورد پێشەنگن بۆ خەباتی هەموو عێراق،بەڵام بەداخەوە کوردەکان لە دژی یەکتریش بۆ هەموو عێراقیەکان پێشەنگ بوون، لە دژی یەکتر شەڕیان کرد ، بەڵام ئەمە هەمووی کۆتایی هات، خۆشبەختانە کۆبوونەوەی (رامبوویێ) کە هەر بەیارمەتی فرانسوا میتێران بوو کە دەرگای گفتووگۆی لەنێوان ئەم دوو برا دژ بەیەکەی کردەوە کە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بوون، دواتر بوونەوە برای جارانی هەمیشەیی.
هەموو ئەوانە رابردوون، ئەمانە هەمووی هیچ نین بەرامبەر بە دوارۆژی عێراق کە چاوەڕێتان دەکات.

بەڵام پێش ئەوەی باسی ئایندە بکەم ، دەمەوێ دوو وشە لەبارەی چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵ جەنابی جەلال تاڵەبانی بدرکێنم، ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەم دەیدارەمان تێپەڕیوە، عەبدولرەحمان قاسملۆ-شی لەگەڵ بوو. قاسملۆ ئەو پیاوەی کە لە ڤیەننا تیرۆرکرا، ئەو پیاوەی کە سەرەرای هەموو زەحمەتیەکی پارچەپارچە بوونی وڵاتەکەی لەنێوان کۆمەڵێک وڵات سەرپەرشتی بەشێک لە خەباتی گەلی کوردی دەکرد، بەیەکەوە لەناو یەکێتی بیری دیموکراسی خەباتی دەکرد کە پێوسیتییەکی زۆر بوو... ئینجا دیدارم لەگەڵ جەنابی جەلال تاڵەبانی کە لە خەباتی نێوخۆیی و نێودوڵەتیش سەرکەوتوو بوو، کە لە لوبنان دەردەچوو ، کە ئێمەش لەگەڵ سەرۆکوەزیران لە لوبنان قسەمان دەکرد، هەموو ئەوانە زۆر سەختە گێڕانەوەیان بۆ نەوەی نوێ، کە ئایندەی ئەم عێراقەن و ئایندەی ئەم هەرێمی کوردستانەن.
دەمەوێ رێز و ستایش لە هەموو ئەو کەسانە بنێم ، ئەو خەباتگێرانە ، پێش هەموو کەسێک خەباتکارانی مافەکانی مرۆڤ ، سەرۆک تاڵەبانی ، سەرۆک بارزانی، هەموو ئەوانەی پێش ئەوان خەباتیان دەکرد ، ئەوانەشی کە بەدوایاندا دێن و سبەی کوردستان ئاوەدان دەکەنەوە ، ئەو هەرێمی کوردستانەی کە دەبێتە هۆی یەکگرتوویی عێراقی ئایندە.

سوپاس بۆ هەمووتان.

ئێستاش فەرموون لەگەڵ کردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئێمە، دڵنیاتان دەکەمەوە خێراو و بەم زووانە دەبێتە کونسولخانەی گشتی فەرەنسا ، دەمەوێ ئارەزووی قوڵی فەرەنساتان پێڕابگەیێنم کە ئامادەبوون و یارمەتیدەر دەبێ لە بنیاتنانەوەی پرۆسەی سیاسی و هاوسەنگی هەموو عێراق، لەو بنیاتنانەوە پێویستەی هەموو عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهەموو کێشە و گیروگرفتانەکانی لە مێژووی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئێوە کوردەکان، عێراقیەکان ، رۆڵێکی گرنگتان لە پێشە بیگێرن لەو مێژووەی کە هەر ئەمڕۆ لەپێشتان دەنووسرێتەوە. ئێمە پێویستیمان بە ئێوە هەیە . پێویستیمان بە کوردستانێکی بەهێز هەیە لەناو عێراقێکی ئازاد و دیموکرات، لەناو عێراقێک کە هەموو بەرپرسیارییەک هەڵبگرێت، هەموو بەرپرسیارییەک ، تا چیتر پێوسیتی بە کەس نەمێنێ.

بەڵام بە ئێوە، هەردەم پێویستیمان پێتانە ، ئێوە مۆدێلی پێشکەوتووی عێراقن. دوێنێ لە باشوور بووم، لە ناسرییە، بینیم ئەوێش هەڵکەوتەیەکی تایبەتی هەیە و دەیەوێ خۆی بنوێنێ. دەزانم لە بەغداش رەوشەکە باشترە لە جاران هێشتا مەترسییەکە تەواو نەبووە ، دەزانم هێشتا زەحمەتی زۆرتان لەپێش ماوە م هێشتا کوشتن و تەقینەوەکان ماون لەوێ، بەڵام سەیرکەن لەبەر ئەوەی ئێوە سەری رمەکەن ، پێشەنگن ، مێژووی پێشکەوتووی عێراقن... تەقینەوە لای ئێوە نەماوە، هاوسەنگی هەیە ئارەزووی شادی بۆ ژیان هەیە، بنیاتنانەوە هەیە.
بژی کورد کە پێشەنگی عێراقن، هەربژین هەمووتان.

دەشێ بەرەوپێشەوە بڕۆین، ئێوەش لەسەر داواکانی خۆتان پێداگرن ، لەسەر رۆڵی پەرلەمان پێداگرن بۆئەوەی کاریگەری خۆی بنوێنێ، لێرەشەوە وەک مۆدێلێک بۆ رۆڵی پەرلەمانی عێراقی داواکاریتان هەبێ، پێداگیری بکەن لە خەباتتان بۆ مافەکانی مرۆڤ، بۆ مافەکانی ژنان، ئەوانەی عێراقی سبەینێ درووست دەکەن، پێداگیری بکەن بۆئەوەی میدیا و رۆژنامەوانیتان ئازاد بێ، بۆئەوەی لەم رووەشەوە ببنە پێشەنگ بۆ رۆژنامەوانانی عێراقی ئازاد. ئێوە مێژوویەکی بێوێنەتان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێشە، لەبەر ئەوە دەبینم کە ئەو رۆژە بۆ ئێمە زۆر پر جولە و تایبەتە، لەهەمانکاتدا رۆژێکی مێژووییشە، بێگومان ئاسانە کە بڵێین مێژوو درووست دەکەین ، بەڵام ئێوە مێژووتان درووستکرد.

سەرەنجام دوا وشەم تایبەتە بە پەیوەندی نێوان کورد و فەرەنسا، عێراق و فەرەنسا.
ئێمە دەمێکە هاوڕێی یەکترین ، لە گەلێک رێگاوە بەیەکگەیشتووین ، هەندێکمان لە زوێکەوە، بێگومان باڵیۆز نا  کونسوڵی ئەمڕۆش نا ، بەڵام بەدڵنیاییەوە کونسوڵی سبەی.. فرێدریک تیسۆ هەر تەنها کونسول نەبوو، ئەو خەباتگێڕێک بووە، چاڵاکڤانێک بوو ، نایاساییەک.

ئێوەش نایاسیی و قاچاخ بوونە، تیسۆ ئالان و بەندەشتان هەروابووە. ئەوانە کە هەندێجار یاساکان دەگۆڕن ، ئینجا دوای ئەوەی قاچاخ و نایاسایی بووینە ، هەر ئەمانە بوونەتە نوێنەری یاسا و یەکسانی، هەر ئەمەشە کە گەلی کورد کردوویەتی.
ئێوە ماوەیەکی زۆر نایاسایی بوون ، بەڵام ئەمڕۆ یاسایین ، ئێوە ئایندەن، لێرەشەوە پێویستە ببنە مۆدێلی مافی مرۆڤ و دیموکراسی.
سەرەنجام فەرەنسا لەگەڵ ئێوەیە، پێشتریش لەگەڵ ئێوە بووە، فەرەنسا بەهۆی ئەم ئۆفیسە کە دەبێتە کونسولگەری ئێمە، رێگاتان پێدەدات سەفەر بکەن بەرەوە ئێمە، ئێمەش بەرەو ئێوە، هیوادارم ئەو فەرەنسییانەی لێرەن تێبگەن بۆچی `کەدەزانم دەمێکە تێگەشتوون` زۆر گرنگە هەریەک لە ئێمە ببێتە پەیامبەری ئەم هەرێمی کوردستانی عێراقە. ئەم هەرێمەی عێراق بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان، بۆ برایەتی فەرەنسییەکان لەنێوان عێراقییەکان ، لەنێوان کورد و فەرەنسییەکان.
فەرەنسی زۆرمان دەوێ کە لێرە ئامادەبن، بەکارهێنانی وزەی زۆرمان دەوێ، ئێوە بێگومان مۆدێلن ، ئەو وشەیەم زۆر دووبارە کردەوە لە ئاخاوتنەکەم، هەڵبەت ئێوە پێشەنگن ، سەرەنجام لەنێوان پێشەنگەکان، لەنێوان ئەو فەرەنسییانەی لێرەن، لەنێوان فەرەنسا و هاوڕێیانی کوردی عێراقمان ، پێویستە پەیوەندییەکی باشی ئابووری، وەبەرهێنان هەروەها کلتووری هەبێ.

دواجار سوپاسی سەرۆکوەزیران جەنابی (نێچیرڤان بارزانی) و سەرۆک بارزانی دەکەم، ئێوە زۆر خێرا بوون و دەستوبردتان کرد لە دابینکردنی ئەم خانووە سپییە زۆر جوانە کە دەبێتە ئۆفیسی هەولێری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە لە کوردستان، کە دواتر دەبێتە کونسولخانەی فەرەنسی لە هەولێر، نەک هەر ئەمە بەڵکۆ ئەم باڵەخانەیەی تەنیشتیسی دەبێتە سەنتەری کلتوری فەرەنسی، سوپاس بۆ سەرۆکوەزیران سوپاس بۆ وەزیری دارایی ، کە ئەمەی قبووڵکرد. سوپاس بۆ بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی هەرێم، سوپاس بۆ هەمووتان، فەرموون ئەوەش یەکەمین سەنتەری کلتوری فەرەنسی لە هەولێر و کوردستان، راستەوخۆ لە تەنیشت کونسولخانە.

وێرای سوپاس کردن کۆتایی بە قسەکانم دەهێنم، پەلەمە گوێ لە نوێنەری فەرمی کورد بگرم ، ئەو گەلەی زۆرم خۆشدەوێ، کە زۆر خۆشمان دەوێ.
من تاقە کەسی دیپلۆماتی خومتانم داونەتێ کە کوردی دەزانێ، ئێوە دەزانن کە فرێدریک تیسۆ کوردی دەزانێ ؟ ئیدی ناوەناوە کەسانێک دەنێرین کە شایەنی ئەم کارەن، ئاسانە کەسانێک دەستنیشان دەکەین کە شارەزاییان هەیە، ئەمەش ئاسانە ، بەڵام کە شارەزاییان هەیە و زمانی ئەو شوێنە دەدوێن و گونجاون، مەسەلەکە هیچ پەیوەدنی بەوەوە نییە کە وەک نەریت فەرەنسییەکان کاری لەو جۆرە ناکەن، بەڵام دەشیکەن.
دواجار سوپاس بۆ هەموو لایەک ، سوپاس بۆ سەرۆکوەزیران، سوپاس بۆ سەرۆک بارزانی ، سوپاس بۆ باڵیۆزەکەمان کە بەڕێکوپێکی کارەکانی جێبەجێکردووە، بەناوی هەوموو ئەوانەی لێرە ناوم هێنان، لەگەڵ ئەمەش مافی ئەوەم نییە بەناوی خانەوادەی بارزانی قسە بکەم لە کاتێکدا باشترین نوێنەریان لێرە ئامادەیە، بەناوی هەموو ئەو خەڵکە هەموو خەباتیان هەموو پێداگیری بەردەوامبوونیان، زیرەکییان، چالاکییان بەتایبەتیش بەناوی ئازایەتی گەلی کورد ، سوپاس بۆ رێگادانتان بەکردنەوەی ئەم ئۆفیسە کە دەبێتە کلیلی پەیوەندیی زۆر بەهێز لەنێوان کورد و فەرەنسییەکان، لەنێوان عێراقیەکان و فەرەنسییەکان.

زۆر سوپاس.

........................................................

کونسوڵە گشتییەکانی فەڕەنسا لە هەولێر :

یەکەم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێز (فرێدریک تیسۆ) بووە، هەتاوەکو مانگی ئەیلولی ٢٠١٢.

دووەم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێز (ئالان گێپرات)بووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٢ ەوە تاوەکو مانگی ئەیلولی ٢٠١٦.

سێیەم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێز (دۆمینیک ماس) بووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ ەوە تاوەکو مانگی ئەیلولی ٢٠١٩. 

چوارەم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێز (ئۆلیڤیێ دیکۆنتینی) بووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ەوە تاوەکو مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣.

پێنجەم کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر بەرێز (یان براێم)ە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ ەوە هەتاوەکو ئێستا. 

ماڵپەری فەرمی کونسولخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر





هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە