سەرەکی
کۆماری فەرەنسا
�������������������� �������������� ���� ������������
هەواڵنامەی مانگانە
بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر
"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٩ کراوەتەوە و لقێکە لە تۆری جیهانی پەیمانگای فەرەنسی.
پەیمانگاکە راستەوخۆ لەلایەن بەشی هەماهەنگی کلتوری و پەروەردەیی و زانکۆیی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق سەرپەرشتی دەکرێت و پەیوەندی راستەوخۆشی لەگەڵ کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر هەیە.
لە ئەرکە سەرەکییەکانی پەیمانگاکە ، هەوڵدان بەئاشناکردنی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بە کلتوری فەرەنسی لەلایەک ، لەلایەکی دیکەوە گرنگییەکی تایبەت دەدەن بە کلتوری کوردی.
پەیمانگاکە هەوڵی بەردەوام دەدات بە بڵاوکردنەوەی زمانی فەرەنسی لەناوچەکەدا و بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام کۆرسی فێربوونی زمان دەکەنەوە بۆ ئەو ئارەزوومەندانەی ئارەزووی فێربوونی زمانی فەرەنسی دەکەن.
پەیمانگاکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی کوردستان و فەرەنسادا، هەروەها لەرێگەی کامپۆس فرانس کارئاسانی تەواو دەکات بۆ ئەو خوێندکارە کوردانەی کە دەیانەوێت درێژە بە خوەندننی باڵا بدەن لە زانکۆکانی فەرەنسا.
کاتی کارکردنی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر:
رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٧ی ئێوارە.
لاپەرەی فەرمی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر
© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە