سەرەکی گەشت بۆ فەرەنسا گەشت بۆ فەرەنسا

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

گەشت بۆ فەرەنسا

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتکردن بۆ فەرەنسا پێویستییان بەوەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە هەیە ، لێرەدا هەنگاو و چۆنیەتی پێشکەشکردن و جۆری ڤیزای فەرەنسا روونکراوەتەوە.

 

چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای شینگنی فەڕەنسا؟

 

هەنگاوەکان:

هەنگاوی ١: مەبەستەکەت دیاریبکە بۆ گەشتکردن بۆ فەڕەنسا، کە جۆری ئەو ڤیزایە دیاریدەکات کە پێویستە تۆ داواکاری بۆ پێشکەش بکەیت.
هەنگاوی ٢: ژمارەی چونەژوورەوەکان دیاریبکە کە پێویستت پێیەتی بۆ فەڕەنسا\ناوچەی شینگن.
هەنگاوی ٣: بەڵگەنامە پێویستەکانت کۆبکەرەوە.
هەنگاوی ٤: کاتێك دیاری بکە بۆ دیداری ڤیزای شینگن (ئەگەر دەگونجێت)
زۆربەی کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزای فەڕەنسی داوات ڵێدەکەن کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەت. لە دۆخی جێگرەوە، ڕەنگە تۆ بتوانیت داواکاریەکەت پێشکەش بکەیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، کاتێك کە تۆ ئەمە دەکەیت دەبێت لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاسایی کارکردندا بێت. ڕاستەخۆ پەیوەندی بکە بە کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزاکەت بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات کاتێك دیاری بکەیت بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکەت.
هەنگاوی ٥: داواکاریەکەت پڕبکەرەوە.
داواکاری پێشکەش بکە بۆ ڤیزای شینگن لەڕێگەی ڕێبەری ئینتەرنێتی ڤیزای فەڕەنسا (لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی، ئەم ڕێگەیە بەهەمان شێوە بەردەست بە زمانی ئسپانی، ڕووسی، چیننی، و عەرەبی) لەڕێگەی ئەم لینکەوە. کاتێك تەواودەبیت، هەروو داواکاریە تەواوکراوەکەت و وەرگیراوەکەت چاپ بکە. ئەم کۆپی پەڕەی داواکاریە لەگەڵ هەر بەڵگەنامەیەکی پاڵپشتیکردنی پەیوەندیدار پێشکەش بکە بە هەر کونسوڵخانە\ناوەندی ڤیزایەکی فەڕەنسا کە لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت.
هەنگاوی ٦: تێچووی داواکاریەکە بدە.
هەنگاوی ٧: داواکاری ڤیزای شینگنی ڤەڕەنسا پێشکەش بکە (بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕۆژ بەر لە گەشتکردن، نەوەك ٦ مانگ بەرلەوە).
کونسوڵخانە\ناوەندی پڕۆسەکردنی ڤیزای جیاوازی فەڕەنسا ڕەنگە ڕێکاری جیاواز دابینبکەن بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان. لە زۆربەی دۆخەکاندا،  بەگشتی لەزۆبەی دۆخەکاندا، پێویستە داواکاریەکان بە شێوەی کەسی پێشکەش بکرێن لەو کونسوڵخانە\ناوەندەی کە تۆ لەڕێگەیەوە داواکاری پێشکەش دەکەیت. کاتێك کە تۆ داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، ئەوا ڕەنگە داوات لێبکرێت زانیاری بایۆمیتری پێشکەش بکەیت (پەنجەمۆر). منداڵانی بچوکتر لە ١٢ ساڵ بەدەرخراون لە وەرگرتنی پەنجەمۆر. سەڕەڕای ئەمەش، وێنەگرتنی دەموچاو داوادەکرێت بەهۆی تەمەنەکەیانەوە. ئەگەر تۆ پەنجەپۆرەکانت پێشکەش کردووە (لەماوەی کمتر لە ٥٩ مانگ)، ئەوا پێویست ناکات تۆ دووبارە پێشکەشی بکەیتەوە.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

 
دەبێت هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ ڤیزا شینگنە فەڕەنسیەکەت تەواوبکرێن\وەربگێڕرێن بۆ سەر فەڕەنسی، ئینگلیزی یان ئسپانی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی فەڕەنسا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:
پاسپۆڕتی کارا
دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
فۆڕمی داواکاری
پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
تێچووی ڤیزا
پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
هۆکار بۆ سەردانەکەت
لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
بەلگەی ئەوەی کە تۆ فەڕەنسا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).
تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەوەی چی بخەیتە داواکاریەکەتەوە، لەوانە پێناسی وردی پێداویستیە داواکراوەکان، تکایە سەیری : پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکان بکە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی فەڕەنسا لەبارەی مەبەستەدیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

دەبێت هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ ڤیزا شینگنە فەڕەنسیەکەت تەواوبکرێن\وەربگێڕرێن بۆ سەر زمانی فەڕەنسی. داواکاریەکان بۆ هەموو جۆرە ڤیزا شینگنەکانی فەڕەنسا دەبێت پێداویستیە بنچینەییە سەرەتاییەکانی تێدابێت، ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

پاسپۆڕتی کارا
دوو وێنەی قەبارەیی پاسپۆڕت
فۆڕمی داواکاری
پەنجەمۆر (زانیاری بایۆمێتری)
بەڵگەی دڵنیایی تەندروستی گەشتکردن
تێچووی ڤیزا
پێوسیتەکانی پەوەندیدار بە گەشتەکەت:
هۆکار بۆ سەردانەکەت
لە کوێ دەمێنیتەوە (شوێنی حەوانەوە)
چۆن پارەی گەشتەکەت دابین دەکەیت (دارایی)
بەلگەی ئەوەی کە تۆ فەڕەنسا جێدەهێڵیت بەرلەوەی ڤیزاکات ناکارابێت\بەسەربچێت. ئەمە بەشێوەیەکی بڵاو لە شێوەی تکتی پارەدراوی فڕۆکەیە (بەڵگەی گەڕانەوە).
تێبینی: ڕەنگە پیویست بکات بەڵگەنامەی زیاتر  پێشکەش بکەیت بۆ پاڵپشتی ڤیزای شینگنی فەڕەنسا لەبارەی مەبەستەدیاریکراوەکەت بۆ گەشتکردن.

 

جۆرەکانی ڤیزای شینگن


١- ڤیزای شینگنی گشتگیر:
جۆرێکە لە ڤیزا کە کارایە بۆ چونە ناوەوەی هەموو ناوچەی شینگن؛ هەموو ٢٦ دەوڵەتەکە.
دەکرێت یەك جار، دوو جار، یان چەندین جار دەربکات.
پێویستە داواکاریەکان پێشکەش بکرێن بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی کە تۆ پلان دادەنێت زۆرترین ماوە بمێنیتەوە لە خاکەکەی.
تێچووەکە بە گشتی ٨٠ یۆرۆیە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو. هەندێك جۆر لە داواکاران (زۆربەی خوێندکاران، منداڵانی خوار تەمەن ٦ ساڵ) بەخشراون لە هەموو تێچووەکانی ڤیزا.
٢- ڤیزای ناوچەیی سنوردارکراو:
جۆرێکە لە ڤیزا کە ڕێگەی چونە ناوەوەی “سنوردارکراوت” پێدەدات بۆ هەموو ناوچەی شینگن.
جیاواز لە ڤیزای گشتگیر، ڤیزای سنوردارکراو کارایە بۆ گەیشتن بە یەك دەوڵەتی شینگن یان زیاتر، بەڵام نەك هەمووی.
بە گشتی خەڵکی داواکاری پێشکەش ناکەن بۆ ڤیزای ناوچەیی سنوردارکارو؛ هەندەێك لە دەوڵەتانی ئەندام چەند پاسپۆڕتێکی دیاریکراو ناناسێنن یان بە سادەیی ڕەزامەندنین بە ڕێگەدان بە چونە ناوەوە بۆ وڵاتەکەیان کە ئەمە بڕیاری  خۆیانە. زۆرجار ڤیزای ناوچەیی سنوردارکارو دەبەخشرێت بۆ ڕێگەدان لە بەدەست خستنی داواکارانی بۆ یەك دەوڵەت. کارایی ڤیزای ناوچەیی سنوردارکارو بۆ هەرە پێوەندترین جۆری ڤیزایە لە مەرجەکانی کارایی ناوچەیی (بە بەراورد بە ڤیزای شینگنی گشتگیر).

ڤیزای نیشتمانی
جۆرێکە لە ڤیزا کە ڕێگەت پێدەدات لە گەیشتن بە یەك وڵاتی دیاریکراو.
ڤیزای نیشتمانی
بریتی نیە لە ڤیزای شینگن.
ڤیزای نیشتمانی لە پۆلێنی ڤیزاکانی “ماوە درێژ” (جۆری “D” دی)یە، بە بەراورد بە ڤیزای شینگنی “ماوە کورت” (جۆری “C” سی).
ڤیزای نیشتمانی بەرامبەر بە ڤیزای شینگن: دوو جیاوازی سەرەکی هەیە لە نێوان ڤیزای شینگن و ڤیزای نیشتمانی:
١) ڤیزای شینگن ڕێگەت پێدەدات لە گەیشتن بە ناوچەی شینگن، و دەکرێت کارابێت بۆ هەموو وڵاتەکانی ناوچەی شینگن. لە بەرامبەردا، ڤیزای نیشتمانی ڕێگەت پێدەدات لە گەیشتنی تەواو بە دەوڵەتێکی دیاریکراو.
٢) کارایی ڤیزای شینگن سنوردارە بۆ ٩٠ ڕۆژ، لە کاتێکدا ڤیزای نیشتمانی دەکرێت کارابێت بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر.
شتێك نیە بە ناوی ڤیزای شینگنی نیشتمانی. ڤیزای نیشتمانی و ڤیزای شینگن بوونیان هەیە؛ کە ئەوان دوو پۆلێنی جیاوازی ڤیزان.
بۆ نمونە، فەڕەنسا دەوڵەتێکی شینگنە، بەڵام ئەگەر تۆ ئارەزوو دەکەیت بمێنیتەوە لە فەڕەنسا بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ، ئەوا دەکرێت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ڤیزای نیشتمانی،  لەبری ڤیزای شینگن.

 

ئەگەر ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە:

 
ئەگەر تۆ ڕەتکردنەوەی ڤیزای شینگنی فەڕەنسات بەدەست گەیشت، ئەوا تۆ مافی تێهەڵچوونەوەت هەیە لە ماوەی ٢ مانگ لە بەدەست گەیشتنی ڕەتکردنەوەکە.
- دەست بەم پڕۆسەیەکە بکە بە هەڵگرتنی فۆرمی دەرچووی ئاسایی رەتکردنەوەی ڤیزاکەت، کە پێناسەی دەکات بۆچی داواکاریەکەت ڕەتکراوەتەوە، و هەنگاوە وردەکاریەکانی پڕۆسەی تێهەڵچوونەوە ڕووندەکاتەوە.
- پێویستە تۆ نووسراوی تێهەڵچوونەوەی ڤیزای شینگەنەکەت واژۆ بکەیت و پێشکەش بکەیەت، بە زمانی فەڕەنسی.

-ڕەنگە پێویست بێت تۆ تێچووی تێهەڵچوونەوەکە بدەیت، کە بە گشتی ناگەڕێنرێتەوە بەبێ گوێدانە دەرەنجامەی تێهەڵجوونەوەکە (ئەرێنی یان نەرێنی).


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە