به‌ هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کۆرۆنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بە داخراوی دەمێنێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا بۆ کاتێکی نادیار. به‌ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایە‌ک

هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ بەڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ميرى ئێزدييان ده‌كات

بڵاو کراوە لە: سێ شەممە ١٦ حوزه‌یران ٢٠٢٠ - ١٣:١٣

 

 

ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێز میر حازم تەحسین کرد بە بۆنەی كۆچى دواييى كاميران خه‌يرى به‌گ.

 

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، لە په‌يوەندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مير حازم ته‌حسين به‌گ ميرى ئێزدييان، وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان، هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو كاميران خه‌يرى به‌گ، ئامۆزا و وه‌کیلی مير، ده‌ربڕى.

 

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ميرى ئێزدييان سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد.

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web