به‌ هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کۆرۆنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بە داخراوی دەمێنێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا بۆ کاتێکی نادیار. به‌ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایە‌ک

هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆبوونه‌وه‌

بڵاو کراوە لە: شەممە ٢٠ حوزه‌یران ٢٠٢٠ - ٢٠:٢٦

 

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراقی فیدراڵ، پێشوازی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد لە بەغدا.

 

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و له‌ ڕێگه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌ به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مافی ته‌واوی عێراقییه‌كان پارێزراو بێت و دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بهێنێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاره‌سه‌ره‌ خوازراوه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانی ئابووریی عێراق خرانه‌ ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌.

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web