به‌ هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کۆرۆنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بە داخراوی دەمێنێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا بۆ کاتێکی نادیار. به‌ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایە‌ک

هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی مانگی تەمووزی٢٠٢٠ ی نێو حکومەتی فەرەنسا

بڵاو کراوە لە: سێ شەممە ٧ ته‌مموز ٢٠٢٠ - ١٤:٥٣

 

 

لە سەرەتایی مانگی تەمووزی ٢٠٢٠ ەوە چەند گۆڕانکاریەک بەسەر حکومەتی فەرەنسا دا هات و بەشێک لە فیگور و کەسایەتی نێو حکومەتی فەرەنسا گۆڕدران.

 

دوابەدوای دەورەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و شارەکانی فەرەنسا لە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠  و ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ و کێشە دارایی و بارگرانییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابوری فەرەنسا و بەیاننامە و خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی هێلەک زەردەکان و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی فەرەنسا بووەتەوە لە سەرەتای قۆناغی تاک پارێزییەوە، کە دەورەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان کەوتە ڕۆژانی پێش قۆناغی تاک پارێزی، ئەو گۆڕانکارییەنەی لە دوو مانگی قۆناغی خۆپارێزی دا ڕووی دا دەربارەی پرسی ژینگە پارێزی و ئابووری وڵاتی فەرەنسا و پەیوەندییەنێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی لە نێو یەکێتی ئەوروپا دا بەشێکن لە هۆکاری گۆڕانکارییەکانی سەرەتای ئەم مانگە. سەرۆک کۆماری فەرەنسا، بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن ناچاربوو بە گۆرانکاری دروستکردن لەنێو حکومەتەکەیدا، لە سەرەتای مانگی تەمووزی ٢٠٢٠ ەوە گۆڕانکاری بە نۆ وەزیر و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کردووە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەنەی هەڵبژاردنی هەرێمەکانی فەرەنسا دروستی کرد لەسەر تێگەی سیاسەتی فەرەنسا، بەشێوەیەکی گشتی ژینگە پارێزەکان ڕێژەی دەنگەکانیان بەرزتر بوو لەبەرامبەر کۆمارییەکان دا کە دەنگیان زیاتر لەدەست دا. 

لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی نێو حکومەتی فەرەنسا دا، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە بەڕێز ئێدوارد فیلیپ ەوە گۆڕدرا بۆ بەڕێز ژان کاستێکس. سەرۆک وەزیرانی نوێی فەرەنسا، تەمەن پەنجا و پێنج ساڵ هەتاوەکو کاربەدەستبوونی وەک سەرۆک وەزیران سەرۆکی شارەوانی شاریێکی بچوک بووە لە خواروی فەرەنسا هەروەها لە حکومەتەکەی سەرۆکی پێشوتری فەرەنسا دا، نیکۆلا سارکۆزی، جێگری سکرتێری گشتی سەرۆک کۆمار بووە بۆماوەی ساڵێک.

 

لەگەڵ گۆڕینی سەرۆک وەزیراندا بەشێک لە وەزیرەکانی نێو حکومەتی فەرەنسا گۆڕدران.

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web