هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌

بڵاو کراوە لە: چوارشەممە ٢ ئه‌یلوول ٢٠٢٠ - ١٥:٥٠

 

 

له‌ درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا سەبارەت بە ھەڵومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه‌.

دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که ‌و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

 

 

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web