هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستیەکەی شاری نیسی لە فەرەنسا کرد

بڵاو کراوە لە: هەینی ٣٠ تشرینی یه‌كه‌م ٢٠٢٠ - ٢٠:٥٠

 

 

بەرواری ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی خۆی لە ڕێگەی تویتەرەوە بڵاو کردەوە دەربارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی شاری نیس لە فەرەنسا.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لاپەڕەی تویتەرەوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستیەکەی کرد بۆ سەر بازلیکی نۆتردام لە شاری نیس لە فەرەنسا

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:

سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م که‌ له‌ شاری نیس له‌ فه‌ره‌نسا ژماریه‌ک هاووڵاتی کرده‌ ئامانج و بوونه‌ قوربانی. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به‌ خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و‌حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web