هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ پارێزگاری هەولێر د. فرسەت سۆفی کۆچی دوایی کرد

بڵاو کراوە لە: چوارشەممە ١٨ تشرینی دووه‌م ٢٠٢٠ - ٠٩:٢٧

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ پارێزگاری هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد. 

 

بەڕێز فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە ساڵی ١٩٧٨ لە شارۆچكەی چۆمان لەدایكبووە. خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا بووە لە یاسای نێودەوڵەتی، لە زانكۆی پۆلەتەكنیكی هەولێر مامۆستابووە، لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ئەندامی پەڕلەمان بووە و ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان بووە، لیژنەی باڵای چاكسازی و ئەندامی دەستەی راوێژكاریی یاسایی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بووە.

فرسەت سوفی، سەرۆكی لیژنەی كاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بووە.

 

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانی بەڕێزیان دەکەین 

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web