خزمه‌تگوزارییه‌كان ⮜ درێژکردنەوەی مۆڵەتی کار

بڵاو کراوە لە: هەینی ١١ كانوونی یه‌كه‌م ٢٠٢٠ - ١٤:٥٤

 

هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی دانیشتووی فەرەنسا، دەتوانن مۆڵەتی کار درێژ بکەنەوە لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس ەوە.

بۆ هەموو درێژکردنەوەیەکی مۆڵەتی کار لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس ەوە، پێویستە ئەم خاڵانەی لای خوارەوە جێبەجێ بکرێت، بە پێچەوانەوە داواکارییەکە بە هەند وەرناگیرێت:

 

  1. داواکار دەبێت داواکارییەک بنوسێت بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی کار، لە نێو داواکارییەکەدا پێویستە ناو و پلەی کار و ناوی دامەزراوەی تێیدا داواکار کاری تێدا دەکات لەگەڵ ساڵی مۆڵەتی وەرگیراو و کاتی تەواو بوونی مۆڵەت دەست نیشان بکرێت، لە نێو داواکارییەکەدا دەبێت جۆری مۆڵەتەکە بە موچەوە یان بە بێ موچە، لەگەڵ هۆکاری ڕێگری بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکڕێت و لەکۆتایی نوسراوەکەشدا داواکار واژووی خۆی بکات و بەرواری ناردنی دۆکیومێنتەکە دەست نیشان بکرێت.
  2. هۆکاری گەڕانەوە ئەگەر نەخۆشی بێت دەبێت ڕاپۆرتی پزیشکی بێت نەوەک ڕەچەتی دکتۆری گشتی، وە ئەو ڕاپۆرتە پزیشکیە دەبێت لەلایەن پزیشکی تایبەتی پسپۆڕ بەو نەخۆشیە بنوسرێت. لەگەل هەر بەگەنامەیەکی تر کە هۆکاری نەتوانینی گەڕانەوەی فەرمانبەر بیسەڵمێنێت.
  3. بەڵگەنامەکان دەبێت وەر بگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی یان عەرەبی.
  4.   شارەوانی ئەو شارەی داواکاری تێدا دەژی یان لایەنێکی حکومی ئەو وڵاتە ڕاستکردنەوە بکات بۆ بەڵگەنامە پزیشکیەکان بە مۆر و ئیمزا وە پاشان ڕەوانەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بکرێت.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:

ژمارە تەلەفۆنی : 

٠٠٣٣٦٣٥٠٤٥٥٢٩

ئیمەیڵی :

communication.fr@gov.krd

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web