بڵاو کراوە لە: پێنج شەممە ٢٤ كانوونی یهكهم ٢٠٢٠ - ٢٠:٢١
لە بەرواری ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامی خۆیان بە بۆنەی جەژنی لەدایک بوونی پەیامبەر مەسیح بڵاو کردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بڵاو کردەوە بۆ خوشک و برا مەسیحیەکان و جەختیان لە گرنگی پێکهاتە جیاوازەکان کردەوە لە نێو سنوری هەرێمی کوردستان دا لە نێوانیان مەسیحیەکان، کە پێکەوە هەمووان بە تەبایی و ئاشتەوای بژین وە پێکەوە گرنگی بە فەرهەنگ و کولتوری پێکاتە جیاوازەکان بدەین و هەرێمی کوردستان وەک لانەیەک بێت بۆ پارێزگاری لە جیاوازی و یەکتر قبوڵکردن.