هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ سەرۆکی فەرەنسا پەیامی خۆی بڵاو دەکاتەوە لەسەر بارودۆخی تەندروستی خۆی

بڵاو کراوە لە: هەینی ١٨ كانوونی یه‌كه‌م ٢٠٢٠ - ١٧:٥٠

 

 

سەرلەبەیانی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ سەرۆکی فەرەنسا بەرێز ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامی تێستی کۆڤید ١٩ی پۆزەتیڤ دەرچوو، لەم بارەیەوە پەیامی خۆی ڕۆژێک دواتر لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاو کردەوە لەسەر تەندروستی خۆی بۆ ڕای گشتی.

 

لە بڵاوکراوە ڤیدیۆییەکەدا سەرۆکی فەرەنسا باس لە تەندروستی و بارودۆخی خۆی دەکات.

 

دەقی پەیامەکەی:

ڕۆژباش، ئیمڕۆ ڕۆژی هەینی یە، دەمەوێت پەیامی خۆم ئاڕاستەی ئێوە بکەم، وەک دەزانن دوێنێ بەیانی دەرەنجامی تێستی کۆڤیدەکەم پۆزەتیڤ دەرچوو. دوای ئەوەی چەند نیشانەیەکی سەرەتاییم تێدا دەرکەوت و تێستی کۆڤید ١٩ م کرد و دوای ئەوەی دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو دەستبەجێ خۆم کەرەنتینە کرد، وەک ئەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئاماژەی پێ دەکەن. خۆم ناونوس کرد لەسەر ئەپلیکەیشنی توس ئەنتی کۆڤید (هەمووان دژی کۆڤید)، زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئەوەی کە کۆڤیدم هەیە چالاک کرد هەتاوەکو ئەپڵیکەیشنەکە بتوانێت هەموو ئەو کەسانە ئاگادار بکاتەوە کە بەریەککەوتنم دەبێت لەگەڵیان دا. هەروەها ئەلیزێ پەیوەندیان کرد بە هەموو ئەو کەسانەی بەریەککەوتنیان لەگەڵم هەبووە لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابووردوودا، بە دڵنیاییەوە زۆر کادری سیاسی و ئەندامانی حکومەت و بەرپرسی نێو دەوڵەتی، وە هەروەها دەستەی پاسەوان وستافی تایبەتی و دۆست و ئەندامانی خێزانی تێدایە، هەموو ئەوانەی بەریەککەوتنم هەبوو لەگەڵیان پەیوەندیان پێوەکرا و لە ئێستادا خۆیان کەرەنتینە کردووە و تێستی کۆڤید دەکەن.

 

 دەمەوێت سوپاستان بکەم، بۆ هەموو ئەو پەیامی یارمەتی و خەمخۆری و دڵخۆشکەری و هاریکاری یەی پێم گەیشتووە، دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە کە من باشم، هەمان ئەو نیشانە و لێکەوتانەم هەیە کە دوێنێ هەمبووە، مەبەستم ؛ هیلاکی، سەرئێشە، کۆکەی ووشک، وەک سەدەها هەزار کەسی نێو ئێوە کە تێیدا ژیاون یان تێیدا دەژین ئیمڕۆ.

 هەموو ڕۆژێک لەبەرەوپێشچوونی بارودۆخی ئەم نەخۆشیە ئەم ڤایرۆسە ئاگادارتان دەکەمەوە، هیچ هۆکارێک نیە کە بەرەو خراپتر بچێت بارودۆخم، بە بەردەوامی چاودێری پزیشکیم لەسەرە، بە شێوەیەکی تەواو شەفاف ئاگادارتان دەکەمەوە.

 دەربارەی لایەنەکانی تر، بەردەوام دەبم لە سەرپەرشتی کردن و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانم لەگەڵ سەرۆک وەزیران، حکومەت و ستافەکەم، چالاکیەکانم هێورتر دەڕوات بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، بەڵام کاروبارە سەرەکی و گرنگەکان وەک خۆی دەڕوات کە بریتییە لەم پەتایە، بەڕێوەبردن و کاروباری وڵات وەیان بە نمونە دۆسیەی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

دەمەوێت پەیامێک ئاڕاستەی ئێوە، ئێمە هەموومان بکەم ؛ بەردەوام بن لە خۆ پارێزی و ئاگا لێبوون لە خۆتان، دوێنێ دەرەنجامی تێستەکەم پۆزەتیڤ دەرچوو، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە دەکرێت توشی هەر کەسێک بێت، هەرچەندە زۆر پارێزگاریم لێ دەکرێت و زۆر ئاگام لە خۆم بووە، پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان دەبم هەر لە ڕاگرتنی ماوەی نێوان، بەستنی دەمامک، بەکارهێنانی جێڵ بە بەردەوامی، کەچی لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا توشی ڤایرۆسەکە بووم، لەوانەیە ساتێک لە خافڵ بوون یان نەبوونی بەخت بووبێت، بەڵام ڕویدا. ئەوەی لێی دڵنیام ئەوەیە ئەگەر پابەند نەبوومایە بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە ئەوا زووتر دەمگرت وە یان دەمگواستەوە بە خێرایی بۆ زۆرترین کەس لە کاتژمێرەکانی پێشوودا.  کەواتە دەبێت پابەند بین بە ڕێنماییەکانەوە دەزانم زۆر گرانە زۆرکات پێتان قورس و زەحمەتە بەڵام دەبێت خۆڕاگربین. دوێنێ لەگەڵ مندا هەژدە هەزار فەرەنسی تێستەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ڤایرۆسەکە لە پەرەسەندن دایە بەگوژمێکی بەهێزتر، دەبێت ئاگاداری خۆمان بین و خۆمان بپارێزین و ئاگامان لە یەکتر بێت بە تایبەت لەم کاتی جەژنی سەری ساڵە دا.

 

 بانگی هەموو لایەک دەکەم، پشت بەستم بە ئێوە، دەبێت زۆرترین هەوڵ بدەین، چونکە کەس پارێزراو و بەدور نیە لەم ڤایرۆسە، کەواتە دەبێت هەموومان پێکەوە بەرەنگار بینەوە.. ڤاکسین وا دەگات، هەمووان بەردەوام دەبین لە خۆ ئامادەکاری.

 

 دەگەرێمەوە لاتان لە کاتێکی نزیک دا، بەختێکی باش..

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web