هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ حکومەتی فەرەنسی ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتە بەر بۆ رێگری کردن لە تەشەنە و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید ١٩

بڵاو کراوە لە: پێنج شەممە ١٤ كانوونی دووه‌م ٢٠٢١ - ١٨:٠٠

 

 

بەرواری ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشێک لە وەزیرەکانی (وەزیری : تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران، پەروەردە ژان میشێل بلانکێ، خوێندنی باڵا فرێدریک ڤیدال، دارایی برونۆ لو مێر، کار و هەلی کار ئێلیزابێت بۆرن، کولتور ڕۆزلین باشلوو) ڕێوشوێنی تریان گرتە بەر لە بارەی ڕێنمایی یە خۆپارێزیە نوێیەکانەوە.

 

قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ٨ی ئێوارە گۆڕدرا بۆ ٦ی ئێوارە تا ٦ی بەیانی لەسەر هەموو خاکی فەرەنسا، ئەم بڕیارە لە ڕۆژی شەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ەوە جێ بەجێ دەکرێت بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی پازدە ڕۆژ.

هەموو هاتوچۆکردنێک بێ نوسراوی پشتگیری قەدەغەیە لە ٦ی ئێوارەوە بۆ ٦ی بەیانی، بە پێچەوانەوە غەڕامەی سەرپێچی لە ١٣٥ ئیرۆ بۆ ٣٦٥٠ ئیرۆ دەکرێت بۆ هەر سەرپێچیکردنێک لەم بارەیەوە.

بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرایەتییەکانی کۆڤید ١٩ هاتووچۆی سنوری کەم دەکرێتەوە، لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ەوە گەشتیارانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تێستی (پێ.سێ.ئێخ) بکەن و نەگەتیڤ بێت ئەوکات دەتوانن بێنە نێو  خاکی فەرەنسا وە. بۆ ئەو وڵاتانەی ئەم جۆرە تێستەیان نیە میکانیزمێکی تایبەت بە پشکننین دادەڕێژرێت لە لایەن کۆمەڵێک شوێنی باوەڕپێکراوی حکومەتی فەرەنسی یەوە بۆ پشکنین.

 

بۆ ئەو دام و دەزگایانەی ڕێگەیان پێدراوە دەوامی خۆیان بکەن لە ماوەی قەدەغەی  هاتووچۆدا ناتوانن دەرگایان واڵا بکەن و پێشوازی لە هاوڵاتیان بکەن.

 

قوتابخانەکان: بە کراوەیی دەمێننەوە بەڵام ڕێوشوێنی خۆپارێزی تەندروستی تونگتر دەگیرێتە بەر، نمحانوتی قوتابخانەکان دادەخرێن و منداڵان دەبێت خواردنی خۆیان بێنن و بە گروپ و جیا جیا بیخۆن، هۆڵی وەرزش لە شوێنی داخراو دەوەستێت هەتا بڕیاری داهاتوو.

خوێندنی باڵا: ئەو خوێندکارانەی ساڵی یەکەمی سەرپەرشتییان بێت یان ساڵی یەکەمی دەستپێکیان بێت دەتوانن بە گروپی بچوک دەوام بکەن لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی تەندروستی دا لە دوایی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ەوە.

خانەی بەساڵاچوان: سەردانی خانەی بەساڵاچوان ڕێگەپێدراو دەبێت لە چوارچێوەی رێنماییە تەندروستییەکان.

کار: پێشنیار دەکرێت هەتا بتوانرێت کار لە ڕێگەی شاشەو ئۆنلاین ەوە بێت.

بازاڕ: هەرچی نوسینگەی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل و سەنتەرەکانی فێربوونی شۆفێری و کاری خزمەتگوزاری ناوماڵ ڕێگە پێدراوە لە ٦ی بەیانی تا  ٦ی ئێوارە، واتە لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕێگە پێدراو نین.

گونجاوترە یەک شەممان کە ڕۆژی پشووە بازاڕی پێداویستی یە سەرەتاییەکان بکرێتەوە هەتا قەرەباڵغی لەسەر ڕۆژەکانی تر کەم بکاتەوە.

ڕێستۆرانت و باڕ و چێشتخانە و کافێ خانەکان بە داخراوی دەمێننەوە هەتا بڕیاری داهاتوو.

کولتور: هەموو ئەو شوێنانەی تا ئێستا داخراون بە داخراوی دەمێننەوە وەک؛ سینەما، شانۆ، ئۆپێرا، هۆڵی نمایش و سێرک، وەرزش.. بەڵام چالاکی تر وەک دەرهێنانی فیلم و شوێنی وێنەگرتن دەتوانرێت مۆڵەتی بۆ وەربگیرێت پشت بە ڕێنماییە تەندروستیەکان. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ەوە دەکرێت بە پێی بەرەوپێشچوونی بارودۆخەکە پێداچونەوە بەسەر ئەم بڕیارادانە دا بکرێت.

شوێنی گەشتیاری زستانە: بارودۆخی تەندروستی ڕێگە نادات بکرێنەوە هەتاوەکو مانگی شوباتی ٢٠٢١.

شوێنی ئاینی : کراوە دەبێت بەو مەرجەی رێوشوێنە تەندروستییەکان لە بەرچاوبگیرێت وەک ماوەی نێوان هەر سەردانکەرێک لە کاتی دانیشتن دا.

بە پێیی ووتەکانی وەزیری تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران لە ئێستا دا دوو جۆری تر لە جۆرایەتییەکانی کۆڤید ١٩ لەسەر خاکی فەرەنسا هەیە، یەکێکیان بە جۆرایەتی کۆڤیدی بەریتانی ناو دەبرێت و ئەوی تریان بە جۆرایەتی کۆڤیدی باشوری ئەفریقا کە ماوەی تەشەنە کردنیان خێراترە لە کۆڤید ١٩ە باوەکە و زیاتر توشی منداڵ و لاوان دەبێت بەڵام هەتاوەکو ئێستا وا تێبینی دەکرێت کە کەمتر سامناکە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و گونجاو تر وەڵامی ڤاکسینەکە دەداتەوە کە ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ هاوڵاتیانی فەرەنسا.

 

بڕیاردرا ئەگەر لە چەند ڕۆژی داهاتوو بارودۆخ بەرەو باشتر نەچوو ئەوا ناچار قۆناغی ماڵنشینکردن ڕابگەیەننەوە بۆ وەستاندنی زیاتر بڵاوبوونەوە ئەم پەتایە و جۆرایەتیەکانی

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web