هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ لێدوانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان

بڵاو کراوە لە: چوارشەممە ٣ شوبات ٢٠٢١ - ١٠:٠٠

 

 

سه‌رله‌به‌یانی ٣ی شوباتی ٢٠٢١، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پاریس، بەڕێز علی دۆڵەمەڕی، لێدوانی خۆی دا له‌ میانی بانگهێشتکردنەکەیدا بۆ سێنات (ئه‌نجومه‌نی پیران)ی فه‌ره‌نسا، کە له ‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و هێزی چه‌كداری له‌ سێنات، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه‌ به‌ڕێز كریستیان كامبۆن بانگهێشتکرابوو.

 

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ پاریس بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی به‌ گشتی خسته‌ڕوو بۆ كۆمیسیۆنه‌كه‌ و ڕووناكی خسته‌سه‌ر قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و حكومه‌تی ناوه‌ند و كێشمه‌كێشمه‌ سیاسی و ئابوری و مرۆییه‌كانی ڕوبه‌ڕووی هه‌رێم بوونه‌ته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابووردووەوە.

له‌ چوارچێوه‌ی لێدوانه‌كه‌دا ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنه‌كه،‌ سێناتۆره‌كان، پرسیاری خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئاشنابوونی زیاتر و تێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابووری و مرۆییه‌كان و به‌رهه‌ڵستی جموجۆڵی خانه‌ی نوستووی داعش و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونیان ده‌رباره‌ی ڕوانگه‌ و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێم له‌و ‌باره‌یه‌وه‌‌.