هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ ڕێنمایی تەندروستی نوێ بۆ رێگری کردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەرەنسا

بڵاو کراوە لە: پێنج شەممە ١٨ ئازار ٢٠٢١ - ٢٠:٣٩

 

 

لە بەرواری ١٨ی ئاداری ٢٠٢١ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بەرێز ژان کاستێکس زانیاری دەربارەی بارودۆخی ئێستای تەندروستی خستەڕوو، هەندێک رێکار و ڕێنمایی نوێیی بڵاوکردەوە بۆ ڕایی گشتی.

 

لە درێژەی بڵاوکردنەوەکەیدا باسیان لەوە کرد کە لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢١ دا زیاتر لە ٣٨ هەزار حاڵەتی پەتای کۆرۆنا تۆمار کراوە، ٣٣٠ تووشبوو لە بەشی فریاگوزاری خێرا تۆمارکراون، واتە هەر چوار دەقەیەک نەخۆشێک تۆمار کراوە. بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی خێرا تەشەنەدەکات لەسەر خاکی فەرەنسا، ئەم سەرهەڵدانەوە خێرایەی ڤایرۆسەکە لە چوارچێوەی شەپۆلی سێیەم دەردەکەوێت وهاوکاتە بە دەرکەوتنی جۆرایەتی کۆڤیدی بەڕیتانی.

لە بەرامبەر بەم جۆرایەتییە بەڕیتانییەی کۆڤید کە خێراتر تەشەنە دەکات و زیاتر توشی لاوان دەبێت، حکومەتی فەرەنسا بڕیاری دا بە جێ بەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە :

 

- لە بەرواری ١٩ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە بۆ ماوەی چوار هەفتە ڕێنمایی و ڕێکاری تر دەخڕێتە ڕوو بۆ ماڵنشینکردن لە شازدە شاری فەرەنسا ؛ ئێن، ئالپ ماریتیم، ئێسۆن، ئیۆر، ئۆ دو سێن، نۆرد، واز، پاد کالێ، سێن ئێ مارن، سێن سانت دونی، سێن ماریتیم، سۆم، ڤال دو مارن، ڤال دو واز، ئیڤلین.

-قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت لە سەر هەموو خاکی فەرەنسا هەموو ئێوارەیەک لە  کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە تا کاتژمێر شەشی بەیانی.

-لەو شازدە شارەی لەسەرەوە ناوبران، ڕۆژانی پشوو واتە شەممە و یەک شەممە دەکرێتە ماڵنشین کردن. 

 

لە هەر هەشت شاری ئیل دو فرانس و پێنج شاری ئۆت دو فرانس و ئەو شارانەی ناوبران رێنماییەکان بەم شێوەیە دەبێت:

 

- خوێندنگەکان بەردەوام دەبن لە خوێندن و زانکۆکانیش بە پێی رێنمایی و تایبەت بە هەر زانکۆیەک بەردەوام دەبن

- بازار؛ تەنها ئەو دوکان و بازاڕانە کراوە دەبن کە پێداویستی سەرەکی  دەفرۆشن 

-هاتووچۆکردن؛ چوونەدەرەوە لە ماڵ بە بێ دەستنیشانکردنی کات ڕێگەپێدراوە بەو مەرجەی لە چوارچێوەی دە کیلۆمەتر زیاتر نەبێت.

- هاتووچۆ لەنێوان هەرێمەکان قەدەغەیە ئەگەر بە هۆکارێکی پێویستی نەبێت

-سەرۆکی شارەوانییەکان دەتوانن هەندێک گردبوونەوە لە نێو شارەکان قەدەغە بکەن.

- شوێنی ئاینی بە کراوەیی دەمێننەوە بە پشتبەستن بە ڕێنمایی تایبەتی خۆپارێزی

- کارکردن؛ کارکردن لە ماڵەوە بێت بۆ هەموو ئەو شوێنانەی دەتوانن لە ماڵەوە کاروباری کارەکەیان ڕابپەڕێنن.

-پشکنینی سەر سنورەکان بەهێزتر دەکرێت، هەرکەسێک دێتە نێو خاکی فەرەنساوە دەبێت تێستی نێگەتیڤی کۆڤید پێشکەش بکات. هاتووچۆکردن بۆ وڵاتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا قەدەغەیە جگە لە بۆ هۆکاری پێویست نەبێت. 

 

دەربارەی ڤاکسین کە هیوایەکی گەورەی فەرەنسییەکانە، هەتاوەکو ئێستا ٥،٧ ملیۆن هاوڵاتی فەرەنسی ڤاکسین کراوە. 

 

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web