دەرچووان ⮜ ئامانجی پڕۆژەکە

بڵاو کراوە لە: چوارشەممە ٢٦ ئایار ٢٠٢١ - ١٧:٠٦

 

 پڕۆژەی دەستەی توێژەرانی کوردانی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا لەسەر لاپەرەی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بریتییە لە ڕووناکی خستنەسەر توانست و لێکۆڵینەوە ئەکادیمیەکانی ئەو توێژەرانەی خەڵکی هەرێمی کوردستانن کە خوێندنی ماستەر و دکتۆرایان لە فەرەنسا تەواوکردووە.

 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا هەوڵ و کۆشش دەدات بۆ پێکهێنانی تۆڕێکی فرانکۆ - کورد بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوتر لە نێوان گەل و حکومەتی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، لە ڕووی ئەکادیمی و کولتوری و بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و ژینگەناسی زۆر بواری دی.

 لەم ڕێگەیەوە توێژەرانی فەرەنسی و کورد دەتوانن سودمەندبن لەم توێژەرە فرانکۆ - کوردانە و بۆیان ببنە پردێکی پەیوەندی لەنێوان زانکۆکانی هەردوولایەن. تێگەو مەعریفەی ئەم توێژەرە فرانکۆ - کوردانە پاشخانێکی دەوڵەمەندە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و  دەروازەیەکن بۆ ئاڵوگۆر و سودی ئەکادیمی.

 

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web