هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ سەرۆکی فەرەنسا : بارودۆخی تەندروستی ڕووی لە باش بوونە

بڵاو کراوە لە: سێ شەممە ٢٥ ئایار ٢٠٢١ - ١٩:٢١

 

 

سەرۆکی فەرەنسا، بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، لە ئەنجومەنی ئەوروپا لە بروکسێل، لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١، ووتاری خۆیان پێشکەش کردوو و جەختیان لەوە کردەوە کە بارودۆخی تەندروستی ڕووی لە باش بوونە

 

سەرۆکی فەرەنسا هۆکاری ئەم هێوربوونەوەیەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنای گەڕاندەوە، لە لایەک، بۆ هەڵمەتی ڤاکسین لە هەموو ئەوروپا، لە لایەکی ترەوە، بۆ ئەو رێکارە تەندروستییانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

لە پێناو زیاتر بەرەنگاربوونەوە لەبەرامبەر ڤایرۆسەکەدا فەرەنسا چەند بڕیارێکی دەکرد؛ پتەوکردنی هەلومەرجی تەندروستی لەسەر سنوورەکان بەتایبەت لەبەرامبەر ئەو وڵاتانەی جۆرایەتییەکانی کۆڤیدی تێدا بڵاوە، بەتایبەت لەم کاتەدا بازاڕ و دامەزراوە کولتوری یەکانی فەرەنسا ڕوویان لە کرانەوەیە و ژیان کردن لە فەرەنسا تا ڕادەیەکی باش ئاسایی بووەتەوە.

 

خاڵێکی تر، گرنگیدان بە بەڵگەنامە یان پشتگیری سەوز، هەر یەک لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پەرەی پێ بدات، ئەم بەڵگەنامەیە دەکرێت هاوکارییەکی گونجاوی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بێت، یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە بیسەلمێنێت هەڵگری بەڵگەنامەکە ڤاکسین کراوە.

لە درێژەی ووتەکانی دا، بەرێزیان باسیان لەوە کرد : هەتاوەکو زۆرینەی خەڵک ڤاکسین نەکرێت و دژە بەرگری پەیدا نەکەن ژیانکردن ناتوانرێت ئاسایی ببێتەوە.

 

تەوەرێکی دی لێدوانەکە پرسی پەرەپێدانی گواستنەوە و گەیاندنی پێداویستی پزیشکی و دۆزی ڤاکسین بوون، هەروەها هاوکاری ئەو وڵاتانەی تێیدا بەرهەمدەهێنرێن و لەڕووی تەکنەلۆجی و زانستەوە هاوکاری هەماهەنگ پێشکەش بە یەکتر بکرێت، پاشان گەیاندنی ڤاکسینی پێویست بۆ ووڵاتە هەژارەکان.

بە تەنها فەرەنسا بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەم ساڵدا بڕی سی ملیۆن دۆزی ڤاکسین تەرخان بکات بۆ ئەو وڵاتانەی کە توانایی کڕین و دەستکەوتنی ڤاکسینیان نیە.

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web