هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ ڕێنمایی تەندروستی نوێ بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەرەنسا

بڵاو کراوە لە: دووشەممە ١٢ ته‌مموز ٢٠٢١ - ٢٠:٢٥

 

 

ئێواره‌ی ئیمڕۆ، ١٢ی ته‌مموزی ٢٠٢١ سه‌رۆك ماكرۆن په‌یامی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڕێكاره‌ نوێیه‌كانی ڕێگری په‌تای كۆرۆنا به‌تایبه‌تی جۆرایه‌تییه‌كی تری كرۆنا به‌ ناوی ده‌لتا و مه‌ترسییه‌كانی، خستنه‌ڕووی ستراتیژی فه‌ره‌نسا له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانی ئاسایی و ئابووری یه‌كی به‌هێزتر.

 

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڕیاریاندا به‌م چه‌ند خاڵه‌ی لای خواره‌وه‌‌ :
 
- باری نائاسایی ته‌ندروستی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هه‌ر له‌ به‌یانییه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی مارتینیك و ڕێونیوۆن، دووباره‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌و دوو هه‌رێمه‌.
 
- له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌دواوه‌ كۆنترۆڵی سه‌ر سنوره‌كان تونگتر ده‌كرێن به‌رامبه‌‌ر ئه‌و گه‌شتیار و هاوڵاتیانه‌ی له ووڵاتانی پڕمه‌ترسییه‌وه‌ دێن، هه‌روه‌ها كه‌ره‌نتینه‌كردن بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی پێكوتینیان نه‌كردووه‌.
 
- مه‌رجی پێكوتین بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ساڵاچوو و لاواز به‌رامبه‌ر به‌ په‌تای كۆرۆنا كارده‌كه‌ن.
 
- هه‌تاوه‌كو ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠٢١ ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ خانه‌ی به‌ساڵاچووان كار ده‌كه‌ن، لە تاقیگه‌ی پشكنین، لە دامه‌زراوه‌كانی كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی هاریكاری پێشكه‌ش‌ به‌ به‌ساڵاچووان و خاوه‌ن پێداویستی یە تایبه‌تییەکان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كوتان له‌ خۆیان بده‌ن. له‌ ١٥ی ئه‌یلوله‌وه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌ست پێ ده‌كات بۆ پشكنینی ئه‌و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارانه‌ی پێكوتینیان نه‌كردووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه‌.
 
- لیژنه‌ی كوتان دابین ده‌كرێت بۆ خوێندكاران له‌ نێو خوێندنگه‌كان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی ٢٠٢١ ه‌وه‌.
 
- هه‌ر له‌ ٢١ی ته‌مموزه‌وه‌، پشتگیری پێكوتین داوا ده‌كرێت له‌ هه‌موو شوێنه‌ كولتورییه‌كان و شوێنی حه‌وانه‌و و نمایشه‌كان. بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رو ته‌مه‌نی دوازده ‌ساڵانه‌وه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت ئاماده‌ی نمایش و شوێنێكی كولتوری ببن ده‌بێت یان پشتگیری كوتانیان پێ بێت یاخود تێستێكی نه‌گه‌تیڤی كۆرۆنا.
 
- له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئاب ه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ ده‌نگی له‌سه‌ر درا به‌ ئه‌رێنی، ئه‌وا پشتگیری پێكوتین داوا ده‌كرێت له‌ كافتریا، ڕێستۆرانت، دوكان و بازاڕی ناو مۆڵه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان، خانه‌ی به‌ساڵاچووان، دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان، له‌كاتی گه‌شتكردن به‌ فڕۆكه‌، به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمۆبێل بۆ ڕێگای دوور. ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری پێكوتینیان پێیه‌ یان تێستی نه‌گه‌تیڤی كۆرۆنا ده‌توانن بچنه‌ نێو ئه‌م شوێنانه‌ی ناوبران، جا دوكاندار بێ یا كارمه‌ند یان خاوه‌ن پێداویستی (نه‌خۆش، سه‌ردانكه‌ر، كڕیار ...).
 
- له‌ سه‌ره‌تای پاییزه‌وه‌ تێستی كۆرۆنا ده‌بێت بە پاره‌ هه‌تاوه‌كو هاوڵاتیان زیاتر خۆیان بكوتن.
 
- بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ كوتانیان كردووه‌، هه‌ر له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلولی ئه‌م ساڵه‌وه‌ ده‌توانن كاتی پێكوتین سازبكه‌ن له‌ سه‌نته‌ره‌كانی كوتان.

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web