هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ ئیمڕۆ ٣٨ ساڵ بەسەر ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دا تێدەپەڕێت

بڵاو کراوە لە: شەممە ٣١ ته‌مموز ٢٠٢١ - ١٥:١٣

 

 

لە بەرەبەیانی ٣١ی تەمموزی ١٩٨٣ دا، ڕژێمی پێشووی عێراق شاڵاوێکی دڕندەی نەژادپەرستییانەی نواند بەرامبەر گەلی کورد و  هەزاران مرۆڤی بارزانی ڕاپێچی بیابانەکانی باشوری عێراق کرد و کۆمەڵکوژی کردن.  

 

جینۆسایدکردنی بارزانییەکان بووە دەستپێکی زنجیرە تاوانێکی دی دژ بە گەلی کورد و کوردستان، چەندەها گوند و لادێ سوتێنران و هەزارەها کورد بێسەروشوێن و کیمیاباران کران. 

ئەنفالکردنی گەلی کورد بە چەند زنجیرەیەک و بە پلاندارێژی لە کۆتایی سەدەی ڕابووردوودا لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەتاوەکو ئێستا شوێنەواری خۆی بەجێ هێشتووە.

سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیەکان و هەموو شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و قوربانیانی ڕێگەی ئازادی کورد و کوردستان، هەمیشە لە یاد و بیرەوەری کورد دا  بە نەمری دەمێنن. 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2021' - Agence Web