عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا
ئه‌ركه‌كانی به‌رێز عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵاتی فه‌ره‌نسا و كوردستانه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا وه‌ك، په‌یوه‌ندی ئابوری، سیاسی، كه‌لتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاكادێمی و هتد.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا له مێرگه‌سوور سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی شۆڕشگێردایكبووه، باوكی له ساڵه‌كانی شه‌ست له ڕیزی پێشمه‌رگه‌دا خزمه‌تی به كوردستان كردوه.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زانكۆی سۆربۆن له بواری جیۆپۆله‌تیك و زیاتر له ١٠ ساڵه كه له بواری په‌یوه‌ندییه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان و دبلۆماسیدا كار ده‌كات و ئه‌زموونی هه‌یه.
دۆڵه‌مه‌ڕی خاوه‌نی كتێبی جیۆپۆله‌تیكی كوردستانی عێراقه كه له خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گلیف له شاری پاریس به چاپ گه‌یه‌ندراوه و هه‌روه‌ها نووسه‌ری چه‌ندین وتاری تایبه‌تی ڕۆژنامه‌وانییه به زمانی كوردی و فه‌ره‌نسی له كوردستان و فه‌ره‌نسادا.
دۆڵەمەری لە سەرەتا لە یەکیتی قوتابیانی کوردستان دەستی بە کاری سیاسی کردووە و بەرپرسی لێژنەی یەکیتی قوتابیانی کولێژی کارگێری و ئابووری زانکوی سەڵاحەددین بووە بۆ ماوەی ٢ سال و پاشان بەرێوەبەری ژمێریاری بووە لە وەزارەتی مافی مروڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ . لە ساڵی ٢٠٠٩ لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەستی بە کار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٠ کرا بە جێگری نوێنەر و لە مانگی ٦ی ٢٠١٦ تاکو سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە وەکالەت کاری کردووە. ساڵی ٢٠١٨ وەکو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی دەست بە کاربووە.