به‌ هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کۆرۆنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بە داخراوی دەمێنێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا بۆ کاتێکی نادیار. به‌ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایە‌ک

خزمه‌تگوزارییه‌كان ⮜ ڤیزا

 

 

هاووڵاتیانی کە رەگەزنامەی فەرەنسی یان ئەوروپییان هەیە پێویستیان بە ڤیزا نابێت بۆ هەرێمی کوردستان و لە کاتی گەیشتنیان لە فرۆکەخانە یان سنووری نێودەولەتی ڤیزای ١٥ ڕۆژیان پێدەدرێت.

 

ئەو هاوڵاتییانەی کە کارتی نیشتەجێبوونی فەرەنسی یان ئەوروپییان هەیە و خەڵکی ووڵاتانی تورکیا و ئێران بن پێویستیان بە ڤیزا نابێت بۆ رۆیشتن بۆ هەرێمی کوردستان و لە کاتی گەیشتنیان ڤیزای ١٥ رۆژیان پێ دەدرێت.

 

هاووڵاتیانی کوردانی رۆژئاوا و سوریا پیویستیان بە ڤیزا هەیە بۆ رۆیشتن بۆ هەرێمی کوردستان و دەبێ لە رێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا داوای ڤیزا بکەن 

 

پێویستی بەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە هەیە :

ـ ١ وێنەی نوێ و رەنگاورەنگ قەبارەی پاسپورت 

  ـ کۆپی رەنگاورەنگی پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی سەفەر(Titre de voyage)  

ـ کۆپی رەنگاورەنگ کارتی نیشتەجێ بوون

ـ ناونیشان و ژمارەی تەلەفون 

ـ شوێنی نیشتەجێ بوون لە هەرێمی کوردستان

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web