به‌ هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کۆرۆنا، نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بە داخراوی دەمێنێتەوە بە ڕووی هاوڵاتیاندا بۆ کاتێکی نادیار. به‌ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایە‌ک

خزمه‌تگوزارییه‌كان ⮜ بریكارنامه‌

 

 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریکارنامەکانی گشتی و تایبەت دەردەکات و هەروەها ئەو بریکارنامانەی کە لە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەرچوونە دەتوانرێت هەلبوەشێندرێنەوە.

 

بریکارنامەی گشتی

بریکارنامەی گشتی بەڵگەنامەیێکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیاردان و ڕاپەڕاندنی کاروباری فەرمی لە هەرێمی کوردستان.

بۆ دەرهێنانی بریکارنامەی گشتی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لە فەرەنسا، هاوپێچ لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە بریکارنامە کە لامان دەست دەکەوێت پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لە گەل خۆتان بهێنن:

- وێنەیەکی نوێ قەبارە پاسپۆرت

- ناسنامە: پاسپۆرت، ڕەگەزنامە (الجنسیە) یان کارتی باری شارستانی (هویە الاحوال المدنیە). 

- ناوی سیانی بریکار لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر خزم یان پارێزەر یان هەر کەسێکی نزیک بێت.

 

بریکارنامەی تایبەت

بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیاردان و ڕاپەڕاندنی کاروباری فەرمی لە هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتێکی تایبەت/دیاریکراو.

دەکرێت بریکارنامەی تایبەت بۆ ئەم پرسانەی خۆارەوە بەکاربهێندرێت

- وەرگرتن یان پێشکەشکردنى داواکاری پارەی خانەنشینی

- جیابوونەوە

- دەرهێنانی بەڵگەنامەی ژنهێنان/شووکردن

- کڕین و مامەڵەکردنی خانو و زەوی و زار

- کڕین و مامەڵەکردنی ئۆتۆمبێل

هاوپێچ لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە بریکارنامە کە لامان دەست دەکەوێت پێویستە ئەم بەڵگەنامەنەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن:

- وێنەیەکی نوێی قەبارە پاسپۆرت

- ناسنامە: پاسپۆرت، ڕەگەزنامە (الجنسية) یان کارتی باری شارستانی (هویة الأحوال المدنية). 

- ناوی سیانی بریکار لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر خزم یان پارێزەر یان هەر کەسێکی نزیک بێت.

 

هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامە

بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامەیەک پێویستە ئەم بەڵگەنامانە پێشکەش بکەیت:

- پاسپۆرت، ڕەگەزنامە (الجنسیە) یان کارتی باری شارستانی (هویە الأحوال المدنیە).

- وێنەی ئەسلی ئەو بریکارنامەیەی کە دەتەوێت هەڵیبوەشێنیتەوە.

 

ئاگاداری: ئێمە دەتوانین تەنها ئەو بریکارنامانە هەڵبوەشێنینەوە کە تەنها لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لە فەرەنسا دەرچوونە.

 

تێبینی بە مەبەستی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و تەندروستی هاوڵاتیان  لە بەرامبەر پەتای کۆرۆنا دا، نوسینگەی نوێنەرایەتی هەموو ئەرک و خزمەتگوزارییەکانی تەنها لەرێگەی ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و پۆستە وە جێبەجێ دەکات.

 

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی خواره‌وە

ئیمه‌یل 

communication.fr@gov.krd

ژ.ت 

0033635045529

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2020' - Agence Web