پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەنامەکان
لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەتوانیت بەڵگەنامەکان پشتڕاستبکەیتەوە (تەسدیق کردن)، وەک:
- بەڵگەنامەی ژنهێنان/شووکردن
- بەڵگەنامەی لەدایکبوون
- بەڵگەنامەی وەفات
- ناسنامەی باری شارستانی (هویە الاحوال المدنیە)، ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسیە)، بەمەرجێک لە هەرێمی کوردستان دەرکرابن.
- بەڵگەنامەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
-مۆڵەتی لێخوڕین ، بە مەرجێک لە هەرێمی کوردستان دەرچووبن.
ـ بڕوانامەکان ، دەبی پێشتر لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا تەسدیق کرابن.
بۆ پەسەند کردنی بوانامەکانتان لە فەرەنسا دەبێ :
ـ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە بروانامەکانتان بە پێی پێویستی خۆتان (دیپلومی ئەسلی پەسەند ناکرێت).
ـ پەسەند بکرێت لە یەکێک لە شارەوانییەکانی فەرەنسا.
ـ پەسەند بکرێت لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەم ناونیشانەی خوارەوە :
57 boulevard Invalides 75007 Paris
ـ پەسەند بکرێت لە کونسولخانەی عێراقی لە پاریس لەم ناونیشانەی خوارەوە :
64 Avenue Foch 75016 Paris
ـ پەسەند بکرێت لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا .
تێبینی : ئەوانەی دەیانەوێت بروانامەکانیان تەنها لە هەرێمی کوردستان کاری پێ بکرێت نەک لە شارەکانی تری عێراق بویە لەم کاتەدا پێویست ناکات لە کونسولخانەی عێراقی لە پاریس پەسەند بکرێت