خوێندن له‌ فه‌ره‌نسا

خوێندن لە فەرەنسا

بۆ ئەو قوتابیانەی کە ئارەزووی بەردەوامی پێدانی خوێندنیان هەیە لە فەرەنسا ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرۆگرامێکی پەرەپێدانی تواناسازی مرۆیی تەرخانکردووە بە بەخشینی زەمالەی خوێندن، ئەم پرۆگرامە لە ساڵی ٢٠١٠ خراوەتە کارو تێچوونی دارایی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە.

بۆ زیاتر فەراهەمکردنی پێویستیەکانی قوتابیانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی تا ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی هەزار زەمالەی خوێندنی ساڵانەی بەخشیوە کە بە هۆیەوە سەدان قوتابی لە گەورەترین زانکۆ جیهانیەکانی ئەمەریکا ، ئەوروپا، ئۆسترالیا ، ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرئەگیرێن.

ئامانج لە پرۆگرامی توانا سازی مرۆیی بریتیە لە :

پێگەیاندنی نەوەی نوێ بە باشترین ئاستی باڵای خوێندن لە بوارە جیاوازەکاندا بە تایبەتی لە بواری زانستی. ئەندازیاری و ئەو بوارانەی کە بۆ پەرەپێدانی کوردستان گرنگە .

پێگەیاندنی سامانێکی مرۆیی کە توانای بنیاتنانی سیستەمی خوێندنی بالای کوردستانی هەبێت.

پەرەپێدانی پەیوەندی ئاڵوگۆری زانستی و توێژینەوە لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆ جیهانیەکاندا.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ، هاوکاری پێویستی خوێندکارەکان دەکات لە ڕێنمایی کردن و هاوکارییان لە ناونوسین لە زانکۆ فەرەنسیەکان وکاروباری زەمالەکانیان . هەروەها لە کاوبارە ئیداریەکان و دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک لە فەرەنسادا.

بەڵگەنامەو پێداویستی وەرگرتن لە زانکۆکانی فەرەنسا

1. بڕوانامەی زانکۆ (بڕوانامەی جیداری) کە لەلایەن زانکۆی وڵاتەکەی خۆتەوە دەرچووە و  تەسدیقکراوە. (*) قوتابیانی دوکتۆرا پێویستە هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر تەسدیق بکەن.

2. بڕوانامەی ئەکادیمی کە وەردەکاری تەواوی ساڵی خوێندنی تێدا تۆمارکراوە، پلانی خوێندنەکە (بابەتەکان)، نمرە و کۆی سەعاتەکانی خوێندن (ETC)  ی تێدا نوسراوەو،  تەسدیق کرا بیت.

 3. نامەیەک کە ئەو بەشەی زانکۆ دەینوسێت کە تیایدا خوێندوتە بۆ دووپاتکردنەوەی تەواوکردنی خوێندن لەلایەن قوتابی و مۆڵەتدان بە قوتابی بۆ خوێندنی زیاتر(ماستەر یان دوکتۆرا) ، پێویست بە تەسدیقکردن ناکات.

4. وەرگێڕانی فەرمی هەموو بەڵگەنامەکان بۆ زمانی فەرەنسی.

5. کۆپی پاسپۆرت.

6. دوو نامەی پشتگیری

7.  کارنامە CV

8. نامەی ئارەزوومەندی (کە بە کورتی باس لە ئارەزووی قوتابی) دەکات بۆ خوێندنی ئەم خوێندنە بە تایبەت و هۆکاری هەڵبژاردنی ووڵاتی فەرەنسا وەک شوێنێک بۆ خوێندن).

9. ئەو قوتابیانەی کە ئارەزووی خوێندنی دوکتۆرا دەکەن پێویستە پێشنیازی خوێندنی دوکتۆرا پێشکەش بکەن.

(*)  بڕوانامە فەرمیەکان پێویستە پشتڕاستبکرێنەوە (تەسدیق بکرێن) لە لایەن:

1. وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا.

2. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.

 

ماڵپەڕی ئەنتیەرنێتی دەزگای کامپوس فرانس بۆ خوێندنی باڵا زانیاری پێویستی سەبارەت بە خوێندن و مانەوەی خوێندکارانی بیانی لە فەرەنسا تێدایە ، واتە هەموو ئەو ڕێنمایی و زانیاریانەی پێویستن بۆ قوتابیەک لە فەرەنسا لە کاتی گەیشتن و فێربوونی زمان و گەڕان بە دوای شوێنی نیشتەجێبوون و ناونوسین لە زانکۆ و تەندروستی و فۆرمە ئیداریەکان.

بۆ زانیاری پێویست ئەتوانن سەردانی ئەو ماڵپەڕە بکەن

L'enseignement supérieur français

Les formations 

 Le déroulement des études

 Le coût et le financement des études

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web