ئەرکە سەرەکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بریتین لە:
-پتەوکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەت و گەل و دام و دەزگا فەرمییەکانی فەرەنسا.
- ناساندن و ئاشناکردنی گەلی فەرەنسا بە کلتور و داب و نەریتی کوردی لەرێگەی ئەنجامدانی چالاکی و بەشداریکردن لە چاڵاکیەکانی تایبەت بەناساندنی کلتوری گەلان.
-پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و گەشتیارییەکان و وەبەرهێنان و بهیهكگهیاندنی كۆمپانیاكانی كوردستان و كۆمپانیا فەرەنسییەکان له بوارهكانی بهرههمهێنان،بازرگانی،كشتو كاڵ ،گهشت و گوزار وه له بواری پیشهسازییهكانی دیکە.
-رێکخستنی پەیوەندی لەنێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی فەڕەنسا، هەروەها یارمەتیدانی ئەو قوتابییە کوردانەی کە بۆ مەبەستی خوێندن روودەکەنە وڵاتی فەڕەنسا
-یارمەتیدان و پێدانی زانیاری بەو فەڕەنسییانەی کە دەیانەوێ بە مەبەستی گەشتیاری،بازرگانیکردن،رۆژنامەوانی، یان بەهەر مەبەستێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
-یارمەتیدانی رەوەندی کوردی لە فەرەنسا، بەتایبەتی بۆ ئەو چالاکیانەی کە دەبنە هۆی زیاتر ناساندن و تێکەڵبوونی گەلی فەرەنسا و گەلی کورد.
بەگشتی پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا.