كۆماری فه‌ره‌نسا

كۆماری فه‌ره‌نسا

فەڕەنسا، یان کۆماری فەڕەنسا، دەکەوێتە رۆژئاوای کیشوەری ئەوروپاوە. لەگەڵ ھەریەکە لە ئیسپانیا، ئیتاڵیا، سویسرا، لۆکسۆمبۆرگ، بەلجیکا و ئەڵمانیا ھاوسنورە. یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ئەوروپایه‌، کە ژمارەی ئەندامانی گەیشتووەتە بیست و ھەشت وڵات لە کیشوەری ئەوروپادا. سیستمی سیاسی لە كۆماری فەڕەنسادا، سیستمی دیموکراسی، کۆماریی، دەستوریی، یەکگرتووی نیمچە سەرۆکایەتییە. رێکخستنی سیستمی سیاسی لە فەڕەنسا لەسەر بنەمای دەستوری کۆماری پێنجەمی فەرەنسا دامەزراوە، کە لە ٤ ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٨ دا دەرچووە. پەرلەمان سەرچاوەی یاسادانانە، کە پێكهاتوه‌ لە کۆمەڵەی نیشتمانیی و ئەنجوومەنی پیران، بەڵام سه‌رۆك كۆمار دەسەڵاتی جێبەجێکردنی له‌به‌رده‌ستدایه‌، کە دەسەڵاتەکانی لە دەستورەوە سەرچاوەیان گرتووە، ھەروەھا ئاراستە و سیاسەتی نیشتمانیی حكومه‌ت له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ دیاری دەکرێت.

لە كۆماری فەڕەنسا، لە ساڵی ١٩٠٥ ەوە، دەوڵەت لە دەسەڵاتی کەنیسە جیاکراوەتەوە (دەسەڵاتی ئاینیی لە دەوڵەت جیاکراوەتەوە)، ھەر ئەوەش وایکردووە کە فەڕەنسا دەوڵەتێکی لایک (عه‌لمانی بێت. خوێندنگای گشتی و لایک بۆ تەواوی منداڵان ئیجبارییە، جا فەڕەنسی بن یان بیانیی بن و لە فەڕەنسا بژین، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە تا دەگاتە شانزە ساڵیی و ھەروەھا تەمەنەکانی دوای ئەوەیش.

لە جيھاندا، فەڕەنسا، بە کەلتور و ھونەری چێشتلێنان ناسراوە، ھەر ئەوانەیشە وایانلێکردوون ببێتە یەکەمین وڵاتی گەشتیاریی لە سەر ئاستی جیھان.

ـ درووشمەکانی کۆماری فەرەنسا بریتین لە: ئازادیی، یەکسانیی، برایەتیی

ـ ژمارەی دانیشتوان: ٦٧٥٩٥٠٠٠ (بەپێی ئاماری پەیمانگای فەڕەنسی بۆ ئامار و زانستی ئابوریی ناسراو بە  Insee ، ١ی  جانیوەری ٢٠١٧ )

پایتەختی فەڕەنسا: پاریس

ـ پێکھاتەی ئیداریی فەڕەنسا: لە شانزە ھەرێم پێکھاتووە کە بریتین لە : ئۆڤێرن رۆن ئالپ، بوورگۆن فراس کوتێ، بروتاین، سانتر ڤال دو لوار، کۆرسیكا، گران ئێست، ئۆ دو فرانس، ئیک دو فرانس، نۆرمەندی، نوڤێل ئەکیتێن، ئیکسیتانی، پێی دو لە لوار، پرۆڤانس ئالپ کۆت دازویر.

 ئەو ھەرێمانەی فەڕەنسا کە دەکەونە دەرەوەی خاکی فەڕەنسا لە ئەوروپا، بریتین لە : گوادلووپ، گویان فرانسێز، مارتینیک، رێیونیۆن، مایۆت

زمانی رەسمی: فەڕەنسی

کاتی ناوخۆ  : UTC + ١ (بەکاتی زستانە) UTC + ٢ (بەکات ھاوینە)

دراو : یۆرۆ

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web