سه‌رۆك كۆمار

سه‌رۆك كۆمار

 

 

پێگەی سەرۆک:

بەپێی دەستوری کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا، کە لە ٤ ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٨دەرچووە،  سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەوڵەتی فەڕەنسایە، کە بەھاوبەشیی لەگەڵ سەرۆک وەزیران، خاوەنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە. سەرۆک کۆمار ھەر پێنج ساڵ جارێک، لە ھەڵبژاردنێکی گشتیی راستەوخۆدا، لەلایەن ھاوڵاتیانی فەڕەنساوە، ھەڵدەبژێدرێت، بەوەش شەرعییەتی رەھای دەبێت. تەنھا یەکجارێکی تریش بۆی ھەیە خۆی کاندید بکاتەوە. سەرۆک کۆمار لە کۆشکی ئەلیزێ دادەنیشێت لە پاریس.

رۆڵی سەرۆک:

بەپێی مادەی پێنجەمی دەستور، سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی دەوڵەت بەرجەستە دەکات. وەک داوەرێک، زامنی رێزگرتن لە دەستور دەکات و  ھەروەھا زامنی بەرێوەچوونی دەسەڵاتە گشتییەکان دەکات بەشێوەیەکی ئاسایی و بەرەوپێشەوەچوونی کارەکانی دەوڵەت. ھەروەھا گارەنتی، سەربەخۆیی نیشتمانیی، یەکێتیی خاکی فەڕەنسا و رێزگرتن لە پەیماننامەکان لەلایەن فەڕەنساوە، دەکات. ھەر ئەو سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان و دبلۆماسییەتە. سەرۆک کۆمار پێویستە سەرۆک وەزیرانێک دەستنیشان بکات، ئەویش وەزیرەکان بۆ سەرۆک پێشنیار دەکات، بەوەش حکومەت پێکدەھێنرێت، کە سیاسەتی نیشتمانیی بەڕێوەدەبات و دیاریدەکات.

ئیمانوێل مەکرۆن، لە ١٤ ی ٥ ی ٢٠١٧ بە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ھەڵبژێردرا، لەسەردەمی کۆماری پێنجەمی فەڕەنسادا، بەوەش بووبە بیست و پێنجەمین سەرۆک کۆمار.

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web