سه‌رۆك وه‌زیران

سه‌رۆك وه‌زیران

سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەی

پێگەی سەرۆک وەزیران:

بەپێی دەستوری کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا، سەرۆک وەزیران سەرۆکی حکومەتی فەڕەنسایە، کە لەگەڵ سەرۆک کۆماردا بە ھاوبەشیی، خاوەنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنن. سەرۆک کۆمار، بەشێوەیەکی شەخسیی و بەئازادیی رەھای خۆی، سەرۆک وەزیران دەستنیشان دەکات، لەولایشەوە پارتی سەرۆک کۆمار زۆرینە پێکدێنێت لە کۆمەڵەی گشتییدا. سەرۆک وەزیران بارەگاکەی لە ئۆتێل مۆتینۆنە لە پاریس.

 

رۆلی سەرۆک وەزیران:

بەپێی مادەی دووەمی دەستوری کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا، سەرۆک وەزیران "کارەکانی حکومەت بەڕێوەدەبات". ھەروەھا بەپێی مادەی بیستی ھەمان دەستور، حکومەت "سیاسەتی نیشتمانیی دیاریدەکات و بەڕێوەدەبات". ژمارەی ئەندامانی حکومەتەکە (وەزیرەکان)، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دیاریدەکرێن، بەڵام لەسەر پێشنیاری سەرۆک وەزیران.

ئیدوار فیلیپ،لە ١٥ ی ٥ ی ٢٠١٧ ، وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشاکرا، حکومەتەکەی لە ١٨ وەزیر پێکھاتووە.

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web