په‌رله‌مان

په‌رله‌مان

 

پەرلەمان لەو نوێنەرانە پێکدێت کە لەلایەن ھاوڵاتیانی فەڕەنساوە ھەڵدەبژێردرێن. پەرلەمان خاوەنی دەسەڵاتی یاسادانان و دەنگدانە بە پرۆژە یاساکان.

پەرلەمانی فەڕەنسی لە دوو بەش پێکھاتووە:

کۆمەڵەی گشتیی: کە پێیشی دەوترێت "خانەی  خوارەوە"، لە نوێنەرانی گەڵ پێکدێت. ژمارەی ئەندامانی ٥٧٧ ئەندامەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ، لە دەنگدانێکی گشتیی راستەوخۆدا، ھەڵدەبژێردرێن (ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر ھەڵنەوەشێنرێتەوە)، ھەڵبژاردنەکەیش بە دوو خول بەڕێوەدەچێت. باره‌گای کۆمەڵەی گشتی لە کۆشکی بوربۆنە لە پاریس. کاری نوێنەران بریتییە لە ھەموارکردن و دەرکردنی یاسا.

 

ئەنجوومەنی پیران: پێیشی دەوتریت "خانەی سەرەوە "لە سیناتۆرەکان پێکدێت. سیناتۆرەکان لە ھەڵبژاردنێکی گشتیی ناڕاستەوخۆدا بۆ ماوەی شەش ساڵ ھەڵدەبژێردرێن، کە بەشێوەی نیمچەیی ھەر سێ ساڵ جارێک تازە دەکرێتەوە. بینای ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا لە کۆشکی لۆکسۆمبۆرگە لە پاریس. سیناتۆرەکان بەشداریی دەکەن لە یاسا دانان و دەنگدان لەسەریان. ھەروەھا دەتوانن پێشنیاری ھەموارکردنی یاسا بکەن. لەلایەکی تریشەوە ھەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتی گشتیی دەوڵەت دەکەن. بۆ ئەوەی یاسایەک پەسەندبکرێـت، پێویستە لەلایەن ھەریەکە لە کۆمەڵەی گشتیی و ئەنجوومەنی پیرانەوە، دەنگی لەسەر بدرێت. دواجاریش ھەموو سه‌روه‌رییه‌كه‌ ھەر بۆ کۆمەڵەی گشتیی تۆماردەکرێت وەک  ھەمیشە.

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web