كونسولی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر

كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر

 له‌ كاتی گه‌یشتنی به‌رێز دۆمنیك ماس كونسوڵی فەڕەنسا لە ھەولێروته‌یه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانی كوردستان كرد:

ھاونیشتمانیانی ئەزیز

دۆستانی ئەزیزم لە کوردستانی عیراق

زیاتر لە ھەر کاتێک، لە ئێستادا کوردستانی عیراق بووەتە سەردێڕیی ھەواڵەکان لە سەر ئاستی نێوەدەوڵەتیی. ھەر لەو کاتەوەی کە ململانێکان لە سوریا سەریانھەڵداوە و داعشیش ھێرشی ھێنا بۆ عیراق لە ھاوینی ساڵی ٢٠١٤ دا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گەلی کورد رووبەڕووی تەحدایەکی گەورە بوونەوە. کە پێشوازییەکی بێھاوتیان کرد لە ٢٥٠٠٠٠ ئاوەری سوریی و ٨٥٠٠٠٠ دەربەدەری ناوخۆیی عیراق. ھێزەکانی پێشمەرگە بەشدارییەکی گرنگیان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە جیھادییە کرد، شانبەشانی ھێزە ئەمنییەکانی عیراق  و ھێزەکانی ھاوپەیمان، دژی داعش. ئەوان رۆژانە تێچووی ئەو ھەموو بارگرانییە دەدەن لە پێناوی ئازادیی : سەرەتایش لە رووی گیانفیداییەوە، پاشانیش لە رووی ئابوورییەوە، لە پێناو پاراستنی ھەموو دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان. دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی سیاسیی لەگەڵ حکومەتی بەغداد، باری ھەرێمی کوردستانی لە رووی داریی و بودجەوە قورستر کرد.

فەڕەنسا پشتیوانی و ھاوکاریی خۆی نیشاندا بۆ عیراق و بەتایبەتیی تریش بۆ ھەرێمی کوردستان. فەڕەنسا کە خۆیشی بەخەستیی برینداری دەستی تیرۆرە، ھاوکاری پێشمەرگە دەکات و بەشداریشە لە گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان. بەرگریی کردن لە کەمایەتییە ئاینیی و ئەتنیکییەکان، دەرفەتی رەخساند بۆ کۆمەڵگای مەدەنیی فەڕەنسی بۆ بەھێزکردنی رایەڵەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو گرووپە دێرینانەی کوردستان. سەردانی فرانسوا ھۆلاند، سەرۆکی فەڕەنسا، لە ١٢ سێپتەمبەری ٢٠١٤ ،  و سەردانی کاربەدەستانی فەڕەنسی، و لێپرسراوانی ئاینیی و کاربەدەستانی حکومەت بۆ کوردستان، شاھیدی دەوڵەمەندیی پەیوەندییە دوولایەنەکانمانن.

بەڵام سەرەڕای پرسەکانی وەک ئاسایش، سیاسیی و ئابوریی کورت مەودا، کە بۆ ئێستا رۆڵی گرنگیان ھەیە، پێویستە چاوببڕینە داھاتوویش، ھەر کاتێک ئەو ھەرێمە ئۆتۆنۆمییە ھاوسەنگییە سیاسییەکانی خۆی پاراست و دامەزراوە و ئیدارەی خۆی بەھێز بکات و باڵانسی خۆی بدۆزێتەوە و دامەزراوەکان و ئیدارەی خۆی بەھێز بکات ئەوا ریتمێکی تری بوژاندنەوە دەدۆزیتەوە کە لەگەڵ خواستەکانی گەشەسەندنی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان تەبادەبێت.

ئینستیتۆی فەڕەنسی، قوتابخانەی فەڕەنسی لە ھەولێر و سلێمانی و توێژەرانی ئینستیتۆی فەڕەنسی بۆ رۆژھەڵاتی نزیک، شاھیدی ھاریکارییە کەلتوریی و پەروەردەییەکانمانن بۆ کوردستان. لە کۆتایشدا، دیبلۆماسییەتی ئابوورییمان چالاکە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی ھەرێمی لە پرۆسەی چاکسازیی و گەشەسەندن.

کوردستان، بە ھەمان شێوەی عیراق، دەتوانێت پشت بە ھاوکارییەکانی فەڕەنسا ببەستێت. من دڵنیام ھاونیشتمانیانمان لە فەڕەنسا و لێرە، لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام دەبن.

لەگەڵ رێزمدا،

دۆمۆنیک ماس، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەولێر

ئەدرێس:

٣٣ شەقامی سڵاحەدین، ھەولێر

لەکاتی پێویست و بەپەلە، پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن٠٠٩٦٤٧٥٠٨١٦١٠٠٠

ئەدرێس:

كونسوڵییەی گشتیی فەڕەنسا، ٣٣ شەقامی سڵاحەدین، ھەولێر، عیراق

ئەدرێسی کاروباری دبلۆماسی :

كونسوڵییەی گشتیی فەڕەنسا، ھەولێر، عیراق

خزمەتگوزاریی کارووباری دبلۆماسی

٩٢٤٣٨ شاتییۆ سێدێکس

ئیمەیل:  consulat.erbil-fslt@diplomatie.gouv.fr

 

33 Salaheddin Street. Erbil (Hawler)

 En cas d’urgence réelle, une permanence est assurée 24 heures sur 24 et peut être jointe au numéro suivant :

+ 964 750.816 10 00

 Adresse postale :

 Consulat général de France. 33 Salaheddin Street. Erbil. Irak

 Adresse par la valise diplomatique :

 Consulat général de France à Erbil (Irak)

 Service de la Valise diplomatique

 92438 Chatillon Cedex

 Courriel :

 consulat.erbil-fslt@diplomatie.gouv.fr

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web