کەلتور و کەلەپووری فەرەنسی

كه‌لتور و كه‌له‌پور

 

فەڕەنسا وڵاتێکە خاوەنی کەلتور و مێژوویەکی دەوڵەمەندە، ٤٢ شوێنەواری فەڕەنسا لەلایەن یونسکۆوە تۆمار کراوە لە بەشی کەلەپوری جیھانی مرۆڤایەتیی، خاوەنی ٦٤٥٠ کۆشکیی مێژوویی و ١٢١٦ مۆزەخانەیە.

 بە فەڕەسا دەوترێت وڵاتی سەردەمی رۆشنگەریی، کە ئەوەش بریکردنەوەی فەیلەسوفەکانی بوو لەو سەردەمەدا، کە داینەموی دروستکردنی رەوتی شۆڕشگێڕیی گەورە بوون لەسەدەی ھەژدەدا. ئەم رەوتە پاڵنەر بوو بۆ ناساندن و کۆتایھێنان بە تاریکگەرایی، بەتایبەتیش تاریکگەرایی ئاینیی. ھەر بەوھۆیەشەوە ھونەر بەرەپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و ئەوەش سەردەمێک بوو پڕبوو لە داھێنان، ھەروەھا کارە ھونەرییەکان و مەعریفە بە تەواوی ئەوروپادا بڵاوبوونەوە. کەله‌پوری فەڕەنسی لەم رۆیشدا ھەر لەو رووئیایانەوە ئیلھامی وەرگرتووە.

ھەروەھا فەڕەنسا بریتییە لە وڵاتی ھونەری چێشتلێنان، و خاوەنی گەورەترین چێشتلێنەرە. لەلایەکی تریشەوە، فەڕەنسا گەورەترین بەرھەمھێنی شەرابە، ٤٥٩ جۆری ھەیە.

 

چەند ناوێکی دیاری نێو کەلتوری فەڕەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا:

لە بواری ھونەر : کلۆد مۆنێ، پۆل سێزان، ئۆگوست رێنوار، مارک شاگال، ئۆژێن دولاکروا...

لە بواری مۆد: ئیڤ سانت لۆران، پیێر کاردان، ئەندرێ کوورێژ، کریستیان لاکروا، تیێری مویگلێ، ژان پۆل گۆتێ...

لەبواری ئەدەب و نووسین: ڤیکتۆر ھۆگۆ، ئەلبێر کامۆ، ڤۆڵتێر، گۆستاڤ فلۆبێر، شارل بۆدلێر، ئارتور رامبۆ، ئێمیل زۆلا، سیمۆن دو بوڤوار، جۆرج ساند ...

لەبواری سینەما : ڤیستیڤال دو کان، لویک بێسۆن، عومەر سی، کاترین دونۆڤ، ژان لویک گۆدار، ژان رێنۆ، ئالان دیلۆن، ماریۆن کۆتیار، مێلانی لۆران، ڤانێسا پارادی ...

 

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web