ئه‌نجومه‌نی پیران (سێنات) یه‌كێكه له دوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ره‌كی یاسادانان له فه‌ره‌نسا، په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو ژوور(هۆده)، هۆده‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجومه‌نی پیرانه، وه هۆده‌ی خواره‌وه ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسییه.
به پێی ماده‌ی ٢٤ له ده‌ستوری كۆماری پێنجه‌م، ئه‌نجومه‌نی پیران نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان ده‌كات. ده‌سه‌ڵاتی هه‌مواركردن و گفتوگۆكردنیان هه‌یه له‌سه‌ر یاساكان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیان ده‌نگدانه به بودجه و یاساكان.
هه‌روه‌ها چاودێری ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت ده‌كه‌ن و گه‌ره‌نتی باڵانسی دامه‌زراوه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌ر سێناتۆرێك بۆی هه‌یه پێشنیاری یاسای نوێ بكات و بیخاته به‌رده‌م سێنات.
هه‌ر ئه‌ندامێك ده‌توانێت شه‌ش ساڵ له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، كه سێ ساڵ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه، وه هه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ته‌مه‌نی له ٢٤ ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ئه‌ندامانی سێنات له ٣٤٨ سێناتۆر پێك دێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئێستا به‌ڕێز ژێرارد لارشێ یه
له پاڵاس لوكسه‌مبورگ له پاریس داده‌نیشن