ئەنیستیتیوتی فەرەنسی لە هەولێڕ
پەیمانگای فەرەنسی لە هەولیر ساڵی ٢٠٠٩ کراوەتەوە و لقێکە لە تۆڕی جیهانی پەیمانگای فەرەنسی.
پەیمانگای فەرەنسی چەند ئەرکێکی سەرەکی جێبەجێدەکات وەک بڵاوکردنەوەی کلتوری فەرەنسی و گرنگیدان بە کلتوری بەرامبەر، هەروەها هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی زمانی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان بە کردنەوەی خولی فێربوونی زمان بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی فێربوونی زمانی فەرەنسی دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە پەیمانگا گرنگی بە چالاکی کلتوری و کۆنفرانس و سیمینار دەدات و بەردەوام رێکیان دەخات.
پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر رولێکی گرنگی هەیە لە هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی فەرەنسا.
هەروەها لە رێگەی کامپۆس فرانس کارئاسانی بۆ ئەو قوتابیانەش دەکات کە ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی باڵایان هەیە لە زانکۆکانی فەرەنسا.
پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر راستەوخۆ لەلایەن بەشی هەماهەنگی کلتوری و پەروەردەیی و زانکۆیی باڵیوزخانەی فەرەنسا لە عێراق سەرپەرشتی دەکرێت و پەیوەندی راستەوخۆشی لەگەڵ قونسولخانەی فەرەنسا لە هەولێر هەیە.
پەیمانگاکە لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٧ی ئێوارە کراوەیە.
پەیوەندی:
info@institutfrancais-erbil.com
direction@institutfrancais-erbil.com
cours@institutfrancais-erbil.com
009647507726643
009647503308380