سێمینارێک بۆ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئوفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم

بڵاو کراوە لە: یەک شەممە ١٦ به‌فرانبار ٢٠١٨ - ٢٣:٣٥

سازدانی سێمینارێک بۆ بەرێز موسی احمد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئوفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرنسا بۆ باس کردنی کار و چالاکیەکانی دەزگاکە و ھەروەھا ژمارەی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان .

بەمەبەستی زیاتر روونکردنەوەی کاروچالاکییەکان و ناساندنی ئامانجەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، شاندێک بە سەرپەرشتی بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی    دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی فەڕەنسای  کرد. نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا سێمینارێکی  بۆ سەرۆکی دەزگاکە ساز کرد کە باس لە بارودۆخی مرۆیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەسەر گەیاندنی دەنگی لێقەوماوان و پەیامی مرۆیی بە رێکخراوە هاریکاربەخشەکانی فەڕەنسا و نوێنەرایەتی کردنیان کرایەوە.

ژمارەیەک لە ئو ئێن جی یەکانی فەرەنسا و روژنامەنووس و سیاسەتمەدار لە فەرەنسیەکان و رەوەندی کوردی تێدا بەشدار بوون.

 

Share

سەرجەم مافەکان پارێزراون بۆ ماڵپەری © حکومەتی هەرێمی كوردستان - 2019' - Agence Web