ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ٢٠١٩ له‌ پاریس

بڵاو کراوە لە: هەینی ٢٢ خاکه‌لێوه‌ ٢٠١٩ - ١٨:٠٠

سازدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له‌ پاریسی پانزده‌ له‌ به‌رواری ٢٢ی مارسی ٢٠١٩

به‌ خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستا به‌ سازدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له‌ به‌رواری ٢٢ی مارس له‌ پاریسی پانزده‌.

ئاماده‌بووان به‌ جۆش و خرۆشێكی زۆره‌ به‌شداریان له‌ ئاهه‌نگه‌ كه‌ ده‌كرد و چێژیان له‌ میوزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ و خواردن و به‌شێك له‌ كه‌له‌پور و دیمه‌نی سروشتی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرت.

 

 

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ نیشاندانی چه‌ند دیمه‌نێكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و میوزیكی كولتوری كوردی ده‌ستی پێ كرد، كه‌ به‌ هاوكاری كه‌ناڵی كوردستان ٢٤ ئماده‌كرابوون. پاشان كچه‌ لاوی گۆرانیبێژ وه‌سه‌ن ئیسماعیل چه‌ند گۆرانیه‌كی ژه‌ند و جوڵه‌و خرۆشێكی تری دا به‌ ئاماده‌بووان.

له‌ هه‌نگاوی دووه‌م دا وه‌ك ده‌ستپێك و ناساندنی نه‌ورۆز و گرنگی گردبوونه‌وه‌كه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و بانگهێشتكراوه‌ كوردو و فه‌ره‌نسیه‌كان، چه‌ند وتارێك خوێندرایه‌وه‌ ؛ هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رێز علی دۆڵه‌مه‌ڕی، و سه‌رۆكی شاره‌وانی پانزده‌، به‌رێز فیلیپ گوژۆن، سه‌رۆكی گروپی كورده‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران سێناتۆر ڕێمی فێرۆ و به‌رێز كه‌نداڵ نه‌زان و خاتوو زه‌ینه‌ب ژیمۆ ووتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد و باسیان له‌ خۆڕاگری و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌ ئیقلیمیه‌كاندا. له‌ نێو ئاماده‌بوواندا كۆمه‌ڵێك‌ كه‌سایه‌تی گرنگی تری فه‌ره‌نسی ئاماده‌بوون له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا.