هه‌واڵ و چالاكییه‌كان ⮜ ڕێكه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی نێوان پاریس و هه‌ولێر واژوو كرا

بڵاو کراوە لە: دووشەممە ١٥ ته‌مموز ٢٠١٩ - ١٤:٣٠

دوانیوه‌ڕۆی ١٥ی ته‌مموزی ٢٠١٩ ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ردوو پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان واژوو كرا به‌ ئاماده‌یی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، خاتوو ئان هیدالگۆ و پارێزگاری هه‌ولێر، به‌رێز نه‌وزاد هادی له‌ ئۆفیسی تایبه‌تی شاره‌داری پاریس، ئوتێل دو ڤیل. ڕێكه‌وتننامه‌كه‌‌ له‌ شه‌ش به‌ند پێكهاتووه‌ و ده‌كرێ له‌ داهاتوودا له‌سه‌ر خواستی هه‌ردوولا فراوانتر بكرێت

 

به‌پێی لێدوانێكی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاریس بۆ میدیاكان؛ سه‌ره‌تای دروستبوونی بیرۆكه‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی شاره‌داری پاریس بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی ٢٠١٥ دا، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ هه‌وڵدراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن و نوسینه‌وه‌ و داڕشتنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ و دانیشتن كراوه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌داری پاریس هه‌تاوه‌كو بچێته‌ ‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

واژووكردنی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌ دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دێت بۆ فه‌ره‌نسا و كۆبونه‌وه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا و شاره‌داری پاریس